سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له به‌غدا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، ژنێك هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت و له لێكۆڵینه‌وه‌دا ددانی پێدا ناوه، كرده‌وه‌كه‌ی به هاوكاریی دۆسته‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی حوزیران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، ژنێك هه‌واڵ به پۆلیس ده‌دات كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ون بووه، به‌ڵام له لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ركه‌وت، ژنه‌كه خۆی به هاوكاریی دۆسته‌كه‌ی، هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه.
زیاتر گوتی، رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی جه‌عاره له شارۆچكه‌ی مه‌دائینی باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بووه، ژنه‌كه كه له‌دایكبووی ساڵی 1985ـه، هه‌واڵی به پۆلیس داوه هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ئه‌ویش له‌دایكبووی 1989ـه دیار نییه، به‌ڵام گومانی لێ كراوه و كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، ددانی پێدا ناوه كه له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی، هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه.
ئه‌وه‌شی گوت، پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه له نزیكی قوتابخانه‌ی بیلالی حه‌به‌شی چوونه و به‌دوای ته‌رمی كوژراوه‌كه گه‌ڕاون، به‌ڵام ته‌نیا پارچه‌یه‌ك ئێسكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه "ئێسكی حه‌وز"ـه‌كه‌ی بووه، دواتر ددانی پێدا ناوه كه له‌گه‌ڵ كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی پارچه پارچه‌یان كردووه و له‌و شوێنه فڕێیان داوه.
دواتریش سه‌رچاوه‌كه گوتی، ئێسته ژنه‌كه گیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه چۆن دۆستهكهیشی بگرن.