محه‌مه‌د كه‌مال به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی پرسی ناوچه كوردستانییه‌كان به‌گشتی و كه‌ركووك به‌تایبه‌تی رای گه‌یاند، كێشه‌كانی كه‌ركووك ئه‌وه‌نده زۆرن به لیژنه‌یه‌ك و دوو لیژنه و ته‌نانه‌ت 10 لیژنه‌ش چاره‌سه‌ر نابن. ئه‌و هۆشداریی دا له سیاسه‌تی نه‌رمینواندنی كورد به‌رانبه‌ر به‌غدا گوتی، لایه‌نی به‌رانبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی قۆستووه‌ته‌وه و له ژووره تاریكه‌كان خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری سه‌یره.
به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ''وشه'' ئاماژه‌ی دا كه نابێت ده‌سته‌وه‌ستان دابنیشین و هه‌بوونی لیژنه‌كانیش پێویستن، ناكرێ دانیشیت و پشتی لێ بكه‌یته‌وه و بڵێی لیژنه هیچی پێ ناكرێ، لیژنه پێویسته و هیچ نه‌بێت لێكتێگه‌یشتن دێته ئاراوه.
محه‌مه‌د كه‌مال پێی وایه ئه‌و نه‌رمی نواندنه‌ی كورد چ له ئاست په‌رله‌مانی عێراق و چ له ئاستی حكوومه‌ت هه‌بووه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌ركووكیش دروست كردووه و شتێكی خراپه، چونكه لایه‌نی به‌رانبه‌ر ئیستیغلالی ئه‌و نه‌رمینواندنه‌ی كردووه و له ژووره تاریكه‌كان خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری سه‌یره.
مه‌ترسییه‌كان زۆرن و ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری بۆ سه‌رژمێری بكرێ، ئه‌وا باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ سیاسه‌ت بكرێ خراپه
ئه‌و باس له بوونی هه‌ندێك مه‌ترسی ده‌كات و ده‌ڵێ، مه‌ترسییه‌كان زۆرن و ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری بۆ سه‌رژمێری بكرێ، ئه‌وا باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ سیاسه‌ت بكرێ خراپه، چونكه ناكرێ سه‌رژمێری بۆ گۆڕینی واقیعێكی دیموگرافی بكرێت.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، محه‌مه‌د كه‌مال روونی كرده‌وه كه تا ئه‌م ساته ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، موباشه‌ره‌یان نه‌كردووه لانی كه‌م بزانن مووچه‌كه‌یان چه‌نده، چونكه تا موباشه‌ره نه‌كه‌ن به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن هه‌ژمار ناكرێن.
به‌رپرسی لقی سێی پارتی، پێداگریی له دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركووك كرد و گوتی، دانه‌نانی پارێزگار له به‌رژه‌وه‌ندیی راكان جبووریدایه.