گۆرانیبێژ تریفه ئه‌میری خه‌ڵكی بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، تا ئێسته چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌ری جوانی پێشكه‌ش كردووه، به‌مدواییه كۆتا كاری كۆنسێرتێك بوو له سلێمانی. ئه‌و له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كاتێك تێكه‌ڵاوی هونه‌ر ده‌بێت، هیچ شتێك له ده‌ست نادات، به‌ڵكو به ده‌ست ده‌هێنێ.
له پێناو هونه‌ره‌كه‌ت چ شتێكت له ده‌ست داوه؟
هونه‌ر هه‌مووی جوانییه، كاتێك تێكه‌ڵاوی هونه‌ر ده‌بیت، هیچ شتێك له ده‌ست ناده‌یت، به‌ڵكو زیاتر وه‌رده‌گریت و باشتر په‌روه‌رده ده‌بیت.
جوانترین تایبه‌تمه‌ندیی چییه له هونه‌رمه‌ندانی ئافره‌ت؟
تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی لای من ئه‌خلاقه، هه‌ڵسوكه‌وتی جوان له مێشكی من، له هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكدا ده‌بێ ئه‌خلاق پێش هونه‌ر بكه‌وێ، ئه‌وكات هونه‌ره‌كه رازاوه‌تر ده‌بێت.
هونه‌رمه‌ند كاتێك دڵی ده‌شكێت یا خه‌مبار ده‌بێت ده‌توانێت داهێنان بكات؟
هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت برینه‌كانی به هونه‌ر ساڕ‌ێژ بكات.
له چ شتێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوویت؟
هیچ شتێك ناتوانێت بموه‌ستێنێت، هه‌وڵم داوه تا ئێسته له هه‌موو بوارێك سه‌ربكه‌وم، ره‌نگه كه‌موكوڕی هه‌بووبێ، به‌ڵام نه‌وه‌ستاوم، بۆیه نه‌وه‌ستان و به‌رده‌وام بوون له‌لای من سه‌ركه‌وتنه.
هیچ كات بووه بێزار بووبیت و بڵێیت چیتر هونه‌ر ناكه‌م؟
به‌ڵێ به هۆكاری جیاواز، به‌ڵام زۆر زوو ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م سڕیوه‌ته‌وه له مێشكم.
تاچه‌ند كاریگه‌ریی موزیكی وڵاتانی ترمان له‌سه‌ره؟
زۆر نوێبوونه‌وه زۆرباشه، به‌ڵام نابێ بهێڵین، موزیكی بێگانه گوشار بخاته سه‌ر كولتووره‌كه‌مان.
بۆچی له هونه‌ری گۆرانی هیچ گۆرانیبێژێكمان نییه له‌سه‌ر ئاستی دنیا ناسراو بێت؟
به‌ڵێ هه‌مانه، ئێسته مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ك زۆر ناسراوه، ره‌نگه تائێسته نه‌مانتوانیوه هه‌وڵێكی باش له‌وباره‌یه‌وه بده‌ین، به‌ڵام به‌بۆچوونی من ئێسته هونه‌رمه‌ند مه‌حموود به‌رازی رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌یه له ناساندنی داونه‌ریت و كولتووری كوردی جیهانی.
تا چه‌ند له‌گه‌ڵ پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی كچ و كوڕیت پێش هاوسه‌رگیری؟
به‌بۆچوونی من دنیایه‌ك كات پێویسته بۆ ناسینی مرۆڤه‌كان.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق