ژنێك ئەندامی نێرینەی هاوسەرەكەی لێ كردەوە

:: PM:03:14:10/06/2024 ‌
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە لە رووداوێكی شۆكهێنەر، ژنێك ئەندامی نێرینەی هاوسەرەكەی بڕی و لێی كردەوە كە هاوسەرەكەی ئەفسەری سەربازییە.

ئەمڕۆ دووشەم 10ـی حوزەیران، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، لە ڕووداوێكی شۆكهێنەردا، ژنێكی عێراقی بە بەكارهێنانی چەقۆیەكی تیژ، ئەندامی نێرینەی مێردەكەی بڕی، دوای ئەوەی بۆی دەركەوت كە فێڵی لێ دەكات.

باس لەوەش دەكرێ‌، مێردەكە ئەفسەری پۆلیسە، دەركەوتووە لەگەڵ ژنێكی تر پێوەندیی هەیە و فێڵی لە هاوسەرەكەی كردووە، ئەمەش وایكردووە ژنەكە ئەم كردەوە تۆڵەسەندنەوەیە ئەنجام بدات.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی كردەوە، ڕووداوەكە لە یەكێك لە ناوچەكانی پارێزگاری واست ڕووی داوە، هەروەها دەستبەجێ مێردەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەك و لەوێ نەشتەرگەرییەكی بەپەلەی بۆ كراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئەو رووداوە لە كاتێكە بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتوەكان ئەو وڵاتە لە هەموو پێگەیەكی ژیان لە ریزبەندی خراپترینەكانی هەموو دنیایە.


وشە - رامیار جەواد