به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی بایدن، به نهێنی تاوتوێی به‌ستنی دانوستانیان كردووه له‌گه‌ڵ حه‌ماس بۆ ئازادكردنی دیله ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئێسته پێنج دیلی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی حوزه‌یران، پێگه‌ی ''
NBC'' بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به نهێنی له‌گه‌ڵ حه‌ماس ده‌چێته دانوستانه‌وه بۆ ئازادكردنی پێنج دیله ئه‌مه‌ریكییه‌كه، هه‌وڵه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ن له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی بایدن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاشتی له‌لایه‌ن ئیسرائیل و حه‌ماس، ئه‌مه‌ریكا به جیا له‌گه‌ڵ حه‌ماس ڕێكده‌كه‌وێت.
دانوستانی ئه‌مه‌ریكا به ته‌نیا ده‌بێت له‌گه‌ڵ حه‌ماس و به‌شداریی به ئیسرائیل ناكرێت، واشنتن له ڕێی ده‌وحه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌ماس ڕێك ده‌كه‌وێت بۆ ئازادكردنی دیله‌كانی، تا ئێسته كۆشكی سپی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه، هه‌روه‌ها به‌رپرسه باڵاكانی ئیداره‌ی بایدن هیچان نه‌دركاندووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی دیله ئه‌مه‌ریكییه‌كان، چی بۆ حه‌ماس ده‌كات؟
حه‌ماس تامه‌زرۆیه بۆ ئه‌وه‌ی به جیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕێك بكه‌وێت، به بڕوای سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس، ڕێككه‌وتنی نێوان حه‌ماس و ئه‌مه‌ریكا، زیاتر ئیسرائیل و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كان، هه‌روه‌ها له ناوخۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له دژی نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ته‌قێته‌وه.
ئه‌و پێنج ئه‌مه‌ریكییه‌ی له غه‌زه‌ن، بریتین له هه‌ریه‌كه له ئیدان ئه‌لێكسانده‌ر و ساگوی دێكڵ-چێن و هێرش گۆڵدبێرگ پۆلین و ئۆمه‌ر نیوترا و كیس سیگل، كه هاوشانی 249 دیله‌كه‌ی تر له ڕۆژی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 له‌گه‌ڵ هێرشی حه‌ماس به بارمته گیران.