بە پێنج ڕێگە ژووری نوستنەکەت بە فێنکی بهێڵەوە

:: PM:05:22:10/06/2024 ‌
بەهۆی گەرما و هاتنەوەی وەرزی هاوین، ئێستە بە شەوانیش ژووری نوستنەکانمان گەرمە، بۆ ئەوەی بمانەوێت ژووری نوستنەکانمان لەم وەرزە گەرمە بە فێنکی بهێڵینەوە، ئەوا پەیڕەوی ئەم پێنج ڕێگەیەی لای خوارەوە بکەن، بە تەنیا خەرجکردنی پارەیەکی کەم ژوورەکانتان بە فێنکی بهێڵنەوە. 

1- دانانی پەردەی "عازل" بۆ پەنجەرەی ژووری نوستنەکانتان (تێچووی لە نێوان حەوت بۆ 29 دۆلارە). 

2- دووبارە بە سلیکۆن لێواری پەنجەرەکەت بگرە (تێچووی تەنیا چوار دۆلارە). 

3- دانانی پانکەیەکی چاک، ئێستە پانکەی نوێ هاتووە و هەواگۆڕکێ بە ژوورەکە دەکەن (تێچووی تەنیا 40 دۆلارە).

4- سەرچەفی نەرم و تەنک لەسەر سیسەمەکەت ڕابخە (تێچووی 100 دۆلارە). 

5- پەتووی تەنک (تێچووی 100 دۆلارە). 

بە ڕەچاوکردنی هەموو ئەو خاڵانە، دەتوانیت لە هاوینیشدا ژوری نوستنەکەت بە فێنکی ڕابگریت، جێی باسە دانانی پەردەی عازل لە هەموو خالەکان گرنگترە و ڕێگری لە تیشکی خۆر دەکات بە پەنجەرەکەدا تێپەڕبێتە ناو جێگەکەت.


وشە - ئارا هێمن