دیمیتری پێسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كرێملین ڕای گه‌یاند، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه كه‌مێك دوا بكه‌وین له ڕاگه‌یاندنی، ئێسته ڕووسیا و ئێران له گفتوگۆدان بۆ ڕاگه‌یاندنی په‌یماننامه‌ی هاوئاهه‌نگی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی حوزه‌یران، كۆشكی كرێملین
ڕای گه‌یاند، له گوتوێژدان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ڕاگه‌یاندنی په‌یماننامه‌ی هاوئاهه‌نگی، به‌ڵام به‌مدواییه ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسیا به فه‌رمی هۆكاری دواكه‌وتنی په‌یماننامه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، ئێران كێشه‌ی قووڵی بۆ دروست بووه، بۆیه ڕاگه‌یاندنی په‌یماننامه‌كه دواخراوه.
لای خۆیه‌وه كازم جه‌لالی باڵوێزی ئێران له ڕووسیا ڕای گه‌یاند، بوونی كێشه‌ی قووڵ له ئێران هۆكارێك نییه بۆ دواكه‌وتنی په‌یماننامه‌كه، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكرایناوه ڕووسیا ده‌ستی كردووه به سازدانی پێوه‌ندییه‌كی سیاسی و بازرگانی و سه‌ربازی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانیی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، ڕێككه‌وتنی نێوان ئێران و ڕووسیای به گرنگ ناو برد و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر هه‌ژموونی جیهانیی ئه‌مه‌ریكا وێنای كرد، هه‌رچه‌نده ئێسته به‌ستنی په‌یماننامه‌كه له نێوان ئێران و ڕووسیا بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كرێملین دووپاتی له پێكگه‌یشتنی هه‌ردوولا كرده‌وه.