ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانیان توانیویانه له ناو خاكی سووریا، به‌پرسێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بكوژن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی حوزیران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، له ئۆپراسیۆنێكدا له‌ناو خاكی سووریا، مه‌فره‌زه‌كانیان له‌گه‌ڵ شانه‌یه‌كی نه‌هێشتنی تیرۆر و به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، توانیویانه به‌رپرسێكی داعش بكوژن. چالاكییه‌كه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بووه.
ئاسایشی عێراق ئه‌وه‌شی گوت، مه‌فره‌زه‌كانیان توانیویانه جووڵه‌كانی ئه‌و تیرۆریسته به‌ناوی "خ، ش، ش" چاودێری بكه‌ن كه به "ئه‌بو زه‌ینه‌ب" ده‌ناسرا، دواتر توانیویانه له ناوچه‌ی بهسیرهی سه‌ربه ره‌قه‌ی سووریا گه‌مارۆ بده‌ن، به‌ڵام چونكه ته‌قه‌ی له هێزه‌كان كردووه، بۆیه ئه‌وانیش كوشتوویانه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ئه‌و تیرۆریسته كاری ئه‌وه بووه ئه‌ندامه‌كانیان له عێراقه‌وه بۆ ناو خاكی سووریا بگوازرێته‌وه، جیاله‌وه‌ی له چه‌ندان چالاكیی تیرۆریستی له ناوچه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین و دوورگه‌ی به‌عاج به‌شداریی كردووه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆیانی له عێراقه‌وه بۆ سووریا گواستووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵیدا چه‌ك و كه‌لوپه‌لی زۆری سه‌ربازیی بۆ سووریا بردووه.