به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان، دوو ده‌رمانخانه‌ی له دهۆك داخست و هۆكاری ئه‌وه‌یش فرۆشتنی ده‌رمانی قاچاخ بووه له‌و ده‌رمانخانانه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان بڵاوی كرده‌وه، تیمی چاودێریی بازاڕی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لقی دهۆكی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان و قایمقامییه‌تی ناوه‌ندیی دهۆك، به هۆكاری فرۆشتنی ده‌رمانی قاچاخ، دوو ده‌رمانخانه‌ی له شاری دهۆك داخست كه ده‌رمانخانه‌یه‌كیان ده‌رمانی قاچاخی له بنمیچی ده‌رمانخانه‌دا شاردبووه‌وه.
كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان، داوا له هاووڵاتییان ده‌كات كه ته‌نیا ده‌رمانی به ستیكه‌ر بكڕن و خۆیان به‌دوور بگرن له ده‌رمانی بێ ستیكه‌ر و نایاسایی، له ئه‌گه‌ری بینینی هه‌ر سهرپێچییهكیش له بازاڕی ده‌رمان، پێوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه بكه‌ن؛ 07502356000.