نی‌نا جه‌مال خانمه‌ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ كه تائێسته به‌شداری چه‌ندان فیلمی كردووه، به‌ڵام كۆتا فیلم كه به‌شداری كردووه لێی په‌شیمانه و رێگانادات بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌و فیلمه‌ی نی‌نا به‌شداری كردووه به‌ناوی " دڵ ئاسكه بچووك"ه كه به‌زمانی ئینگلیزی به‌رهه‌م هاتووه و بڕیاربووه له سینه‌ماكاندا وه‌شان بكرێ.
نی‌نا جه‌مال ئه‌كته‌ر به "وشه"ی گوت، له به‌شداری ئه‌و فیلمه په‌شیمانه و نایه‌وێ به هیچ جۆرێك بڵاو ببێته‌وه و كۆپی رایته‌كه‌یش هه‌ر به‌ناوی خۆیه‌وه‌یه، بۆیه رێگری كردووه له بڵاو كردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له فیلمه‌كه‌دا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌قی خۆی وه‌رنه‌گرتووه له فیلمه‌كه‌دا بۆیه رێگری له بڵاو كردنه‌وه كردووه.
ئه‌و پێی وایه كه ده‌بێت ئه‌و فیلمه بسردرێته‌وه و ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێكی تریش په‌خش بكرێ مافی كۆپی رایتی لێ ده‌دات و خاوه‌ندارییه‌ته‌كه‌ی بۆخۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق