له بۆردمانێكی ئاسمانی‌دا له شارۆچكه‌ی جویای باشووری لبنان، ئیسرائیل به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی حزبوڵای كوشت كه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌وه گه‌وره‌ترین به‌رپرسی حزبوڵا بووه له شه‌ڕه‌كاندا كوژرابێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار له لبنان ئاشكرایان كردووه، شه‌وی رابردوو له بۆردمانێكی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی جویای باشووری لبنان، چوار كه‌س كوژراون كه یه‌ك له‌وان به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی حزبوڵایه.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان گوت، ئه‌و چوار كه‌سه‌ی كوژراون سه‌رجه‌میان سه‌ربه حزبوڵای لبنان بوون، یه‌كیان به‌ناوی "ئه‌بو تالیب"، فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و حزبه‌یه و به‌رپرسی یه‌كه‌ی "نه‌سر"ه. باس له‌وه ده‌كرێ له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستی پێ كردووه، "ئه‌بو تالیب" گه‌وره‌ترین به‌رپرسی حزبوڵایه كوژرابێت.
هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئیسرائیل له شارۆچكه‌ی جویا، له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌كدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبوڵای كردووه‌ته‌وه ئامانج كه باڵه‌خانه‌كه‌ی وێران كردووه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێ كه ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیان له شارۆچكه‌ی جویا، دوا خراوه بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م كه ئه‌ویش به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ناهیی شارۆچكه‌كه‌یه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كی رای گه‌یاند، فڕۆكه ئاسمانییه‌كانی له هێرشه‌كانیاندا، باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی حزبوڵایان كردووه‌ته ئامانج.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی به‌رپا بووه، حزبوڵای لبنانیش كه سه‌ربه ئێرانه، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ست پێ كردووه و ئیسرائیلیش له وه‌ڵامیدا زیانی زۆری پێ گه‌یاندووه، به‌تایبه‌تی له‌ناو هه‌فته‌ی رابردووه‌وه تا ئێسته، شه‌ڕه‌كانی نێوان هه‌ردوولا توندتر بوون.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی زیاتر له 36 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 80 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.