بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رای گەیاند، لەگەڕەکی ئاوارەکانی شارۆكەی کەلار بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە پاسکیلسوارێک كە منداڵێكی نۆ ساڵە، گیانی لەدەست دا.
ئەمشەو چوارشەم 12ی حوزەیرانی 2024، بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئاڵتیما لەگەڕەکی ئاوارەکانی شارۆكەی کەلار لە نزیک قوتابخانەی سەفین لە پاسکیلسوارێک دەدات و بەسەختی برینداری دەکات، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پاسکیلسوارەکە گیانی لەدەست دا.
هاتوچۆی گەرمیان روونی كردووەتەوە، ئەوکەسەی گیانی لەدەست داوە تەمەنی نۆ ساڵە و لە ئێستەدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێ کردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنییەتی ڕووداوەکە.