ئافرەتێكی 130 ساڵی بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی حەج گەیشتە سعوودیە

:: AM:09:16:13/06/2024 ‌
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەتی لە سعوودیە، چەندان وێنەی ئەو ئافرەتە بەساڵاچووە بڵاو بووەتەوە كە تەمەنی گەیشتووەتە 130 ساڵ و بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی حەج، گەیشتە سعوودیە.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی حوزەیران بڵاوی كردووەتەوە، بە گەیشتنی ئەو ئافرەتە جەزائیرییە بەساڵاچووە بۆ سعوودیە و بەمەبەستی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی حەج، كەوتەبەر سەرنجی میدیاكانی وڵاتەكە كە زیاتر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەندان وێنەیان بڵاو كردووەتەوە بەوەی تەمەنی گەیشتووەتە 130 ساڵ.

"سارهودا ستیتی" ناوی ئافرەتەكەیە و لەڕێی فڕۆكەوە گەیشتووەتە سعوودیە و رای گەیاندووە، "خودا سعوودیە و خاكەكەی هاووڵاتییانی بپارێزێت". ئەوەشی گوت كە بەڕێوەبەردنی رێوڕەسمی حەج بۆ ئەو، خەنگی 100 ساڵی بووە و ئێستە هاتووەتە دی.

سارهودا ستیتی زیاتر گوتی، نازانێ چۆن هەستی خۆشیی خۆی دەرببرێت كە زیارەتی مەككە دەكات، بۆیە هاتنەدیی خەونەكەی بۆ ئەو، وەسف ناكرێت كە ئەوەندە دڵی خۆشە تەمەنی گەیشتووەتە 130 ساڵ، ئەو هیوایەی بۆ هاتووەتە دی.

لەلایەكی تریشەوە كۆمەڵەی سعوودیە لەڕێی "ئێكس"ەوە، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كردووەتەوە كە ئەو ئافرەتە لەڕێی فڕۆكەوە گەیشتووەتە سعوودیە بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی حەج.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د