كۆشكی سپیی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، سه‌رۆكانی ئه‌مه‌ریكا و ئۆكراینا له لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه له ئیتاڵیا، رێككه‌وتنێكی ته‌ناهییان واژوو كردووه كه له‌ڕێیه‌وه بۆ هه‌میشه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی له ئۆكراینا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ده‌كات.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه له ئیتاڵیا كه ئێسته ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا، رێككه‌وتنێكی ته‌ناهییان واژوو كرد.
جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ گوتی، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان بایدن و زیلینسكی واژوو كراوه، به‌ڕوونی باس له‌وه ده‌كات كه پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكراینا بۆ داهاتوویش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام باس له‌وه ناكات كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بچنه ئۆكراینا، به‌ڵكو رێككه‌وتنه‌كه پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، چه‌ند سزایه‌كی تریش به‌سه‌ر رووسیا ده‌سه‌پێنن كه هێزه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كاته ئامانج، هاوكات پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و بانكه بیانییانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كه‌ن.
ئێسته لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كه له شاری "بۆرجۆ ئینیاتسیۆ" له ویلایه‌تی پۆڵیای ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌ویش وڵاتانی كه‌نه‌دا، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌وه، له‌و لووتكه‌یه پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی دنیا ده‌خرێته به‌رباس و گفتوگۆ.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.