به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دھۆك رای گه‌یاند، ئه‌مساڵ زیاتر له 33 ھه‌زار دۆنم زه‌وی به په‌تاته چێنراوه و پێشبینی ده‌كرێ قه‌باره‌ی به‌رھه‌مهێنانیش بگاته نزیكه‌ی 400 ھه‌زار تۆن، به‌و هۆیه‌وه 20 هه‌زار هه‌لی كار بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه ره‌خساوه.
ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دھۆك، بۆ "وشه" گوتی، ساڵانه له سنووری ھه‌رسێ شارۆچكه‌ی ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش و سێمێل، به‌رھه‌مێكی زۆری په‌تاته ده‌چێنرێت و رووبه‌ری ئه‌مساڵی به په‌تاته‌ی چێنراو گه‌یشتووه‌ته 33 هه‌زار دۆنم.
ئه‌و روونی كرده‌وه، چاوه‌ڕوانن 350 ھه‌زار تا 400 ھه‌زار تۆن به‌رهه‌می لێ بكه‌وێته‌وه و پێش دوو رۆژ سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، خۆی به مه‌یدانی سه‌ردانی به‌رده‌ڕه‌شی كرد و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ جووتیارانی ناوچه‌كه كۆ بووه‌وه.
ئه‌حمه‌د جه‌میل گوتیشی، ھه‌لی كارێكی زۆر ده‌ڕه‌خسێت و ساڵانه له كاتی ھه‌ڵكه‌ندنی په‌تاته، ده‌رفه‌تی كار بۆ زیاتر له 20 ھه‌زار كه‌س ده‌ڕخسێت كه بۆ ئابووری و بژێوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه گونجاوه.
نرخی په‌تاته باشه و بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌چێت
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دهۆك ئاماژه‌ی دا، نرخی په‌تاته باشه و بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌چێت و بۆ ده‌ره‌وه‌ش ھه‌نارده ده‌كرێت.
حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا، گرنگیی زۆری به به‌رھه‌می كشتوكاڵ داوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته ھۆی ئه‌وه‌ی جووتیاران زیاتر گرنگی به به‌رھه‌مه‌كانی كشتوكاڵ بده‌ن، به‌تایبه‌ت به‌رھه‌می په‌تاته و ئێسته ته‌نیا له سنووری دھۆك، ده‌توانرێت له به‌رھه‌می په‌تاته پێداویستی ناوخۆ پڕ بكرێته‌وه .
دهۆك\بڵند ئیبراھیم