به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سۆران، گرتنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه هه‌ڕه‌شه‌ی ناوزڕاندن و داواكردنی پاره‌ی له چه‌ندان كه‌س له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كردبوو.
ئاسایشی سۆران له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه كه‌سێك گیراوه به ناوی "ح.ع" به تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن و ناوزڕاندن و داواكردنی پاره له چه‌ندان كه‌س له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له به‌رانبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ تایبه‌ته‌كانیان.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ئاسایش، ئه‌و تۆمه‌تباره چه‌ندان جار كارتی جۆراوجۆری له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه و 11 ئیمێڵ و شه‌ش تویته‌ر و چوار سناپ و سێ ته‌لیگرام و چوار ئینستاگرام و سێ فه‌یسبووك و چه‌ندان ئه‌كاونتی بۆ كاره‌كانی به‌كار هێناوه، چه‌ند كه‌سێكی تریش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاوكاری تۆمه‌تبار بوون.
ئاسایش دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه تۆمه‌تبار به‌گوێره‌ی ماده‌ی دووی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندی، راگیراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه كه له هه‌مان سنوور و له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا، پێنج كه‌س له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت گیراون.