نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌رمان تۆپچو كونسوڵی گشتیی نوێی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی، هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه توركیا به بایه‌خه‌وه له پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هیوای خواست له میانی ئه‌ركه‌كه‌یدا بتوانێت بره‌وی زیاتر به پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بدات.
دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه بوو.