به تۆمه‌تی كوشتنی كه‌سێك بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت سێ تۆمه‌تباری گرت
پۆلیسی سلێمانی رای گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له گوندی "خه‌راجیان" مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت ئاگه‌دار كرانه‌وه له بوونی ته‌رمێك له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و كه‌شف و هێلكاری بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه كرا.
هه‌روه‌ها پۆلیس روونی كردووەتەوە، لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس بۆ دۆزینه‌وه و گرتنی تۆمه‌تباران به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وه‌ی گومان خرایه سه‌ر هاوسه‌ر و دوو منداڵی كوژراوه‌كه، سه‌رەنجام و كه‌متر له چوار سه‌عات، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخست كه هاوسه‌ر و دوو منداڵی كوژراوه‌كه بكه‌ری تاوانه‌كه بوون و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا ددانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا .
ئێسته هه‌رسێ تۆمه‌تبار "ج،ف،ح" له‌دایكبووی 1987، "ه،ه،م" له‌دایكبووی 2008 و "ه،ه،م" له‌دایكبووی 2006، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.