سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌یان پاڵاوگه‌ى نایاسایی هه‌یه، به‌هۆیانه‌وه زیانى زۆریان به ژینگه‌ى سنووره‌كه داوه و به‌رهه‌میشیان زۆر خراپ و بێ كوالێتی و مه‌ترسیداریشه، ده‌شڵێت، ئه‌و پاڵاوگانه دابخرێن له به‌رژه‌وه‌ندیى گشتییه.
بوونى ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه له سنوورى سلێمانى كاریگه‌ریی خراپى كردووه‌ته سه‌ر ژینگه‌ى سلێمانى، هیچ مۆڵه‌تێكیان نییه و به نایاسایی كار ده‌كه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ به‌دواداچوون و پابه‌ندى مه‌رج و رێنوێنییەکان نابن، هه‌مووكات ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه بسووتێن و ئاگر بگرن و زیان به سنووره‌كه‌ش بگه‌یه‌نن.
كه‌ریم عه‌لى، سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن هیچ مۆڵه‌تێكیان نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ مه‌رج و رێنوێنییەک جێبه‌جێ ناكه‌ن و پابه‌ندى هیچ رێنوێنییەک نابن و خۆیان چۆنیان بوێ به‌وجۆره كار ده‌كه‌ن، ئه‌و پاڵاوگانه هی كه‌سانى ئاسایی نییه بۆیه تا ئێستە دانه‌خراون و به‌رده‌وامن له كاركردن له كاتێكدا فه‌رمانى ئه‌وه‌یان هه‌یه دابخرێن و نه‌مێنن و كار نه‌كه‌ن.
باسى له‌وه‌شكرد، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى 26 پاڵاوگه‌ى نایاسایی و كۆگا هه‌یه، ئه‌وان هیچ مۆڵه‌تێکیان نییه و خۆیان كار ده‌كه‌ن، كاره‌كه‌شیان هیچ كوالێتى نییه و مه‌ترسیداریشن، به‌هۆی ئه‌وه‌ى پابه‌ندى مه‌رج و رێنوێنییەکان نابن؛ زیانى زۆریان له ژینگه‌ى سنووره‌كه داوه و به‌هۆیانه‌وه ژینگه‌ى سلێمانى پیس بووه و پاشه‌ڕۆكانیان زیانیش به ژێرزه‌وى ده‌گه‌یه‌نن، له كاتێكدا پاڵاوگه‌ى یاسایی و مۆڵه‌تدار پابه‌ندى مه‌رج و رێنوێنى ده‌بن و به‌رده‌وام به‌دواداچوون و چاودێرى ده‌كرێن به‌ڵام ئه‌وان هیچ چاودێرى ناكرێن.
زیاتر گوتى، بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هه‌یه بۆ لابردنى ئه‌و پاڵاوگانه، به‌ڵام ئیداره‌ى پارێزگاكان پابه‌ند نه‌بوون به داخستن و لابردنییان، ئەو 26 پاڵاوگەیەی دەکەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە وەکو لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە ساڵانی رابردوودا چەندان جار بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە کردووە لایەنی پێوەندیدار پێی ڕاگەیاندین پێویستیان بە 200 ملیۆن دینار هەیە بۆ لابردنیان.
روونی كرده‌وه، پێویستە هەموو لایەک ئەو ڕاستییە بزانن کە ئەو پاڵاوگانە بە بەردەوامی زیانیان هەیە و چاوەڕوان کراویشە کە کارەساتی هاوشێوەی ئاگرکەوتنەوەکەی پاڵاوگەی سەر ڕێگای گوێر-هەولێر لە هەر ئان و ساتێکدا بکەوێتەوە، بۆیە پێویستە بۆ رێگریکردن لە کارەسات و رووداو و پاراستنی ژینگە لە پیس بوون بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ بکرێت و سەرجەمیان لاببرێن.
لای خۆشیەوە سوبحان حسێن، سه‌رۆكى رێكخراوى ژینگه‌ى ته‌ندروست به "وشه"ى راگه‌یاند، هه‌ر پاڵاوگه‌یه‌كى نایاسایی هه‌بێت و كار بكات له ده‌ره‌وه‌ى چاودێرییه و بگره ژینگه‌ش پیس ده‌كه‌ن، بوونه‌ته هۆى پیسبوونى ژینگه‌ى سلێمانى و هه‌ر ناوچه‌یه‌كى تر، ئه‌و پاڵاوگانه هیچ مه‌رج و رێنوێنییەک جێبه‌جێ ناكه‌ن و بۆ خۆیان كار ده‌كه‌ن، پێویسته به‌دواداچوونى ورد له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكرێت چونكه ئه‌و پاڵاوگانه ده‌بێت به‌رده‌وام چاودێرى بكرێن و ئاگادارى كار و به‌رهه‌میشیان بكرێت چونكه پاشه‌ڕۆی زۆریان هه‌یه.
فه‌رمان سه‌عید، چالاكى ژینگه به "وشه"ى راگه‌یاند، ژینكه‌ى كوردستان پێویستى به‌وه هه‌یه هه‌مووان بیپارێزن، هه‌ركات ژینگه پیس بێت به هه‌ر هۆكارێك، كاریگه‌ریى راسته‌وخۆى هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستیى هاووڵاتییان، ئه‌مه شتێكى خراپه ئه‌گه‌ر پاڵاوگه‌كان به‌بێ چاودێرى كار بكه‌ن و مه‌رج و رێنوێنى جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.
پێویسته ئه‌وه بگوترێت، له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو پارێزگاكان پاڵاوگه‌ى نایاسایی هه‌یه، مه‌زه‌نده ده‌كرێت 180 پاڵاوگه‌ى نایاسایی له هه‌رێمى كوردستان هه‌بن و دابه‌شى سه‌ر پارێزگاكان بوون.
سلێمانی/ وشیار عەلی