ئەمڕۆ و سبەی مووچەیەكی تر دابەش دەكرێت

:: PM:04:07:14/06/2024 ‌

بەپێی بڵاوكراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەموو، مووچەی یەكی خانەنشینانی سەربازی دابەش دەكرێت.

لە بڵاوكراوەیەكدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕای گەیاند، ڕۆژی هەینی، 14 حوزەیران، مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی (خانەنشینی پێشمەرگە و خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ) دابەش دەکرێت..

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بۆ ئەو مەبەستە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی ئەو  توێژانەیان لە ئەستۆدایە و پرۆسەكەش بۆ سبەی شەموو بەردەوام دەبێت.



وشە - عەبدوڵا عومەر