نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، با چه‌مك و ماناكانی جه‌ژن له گه‌ردنئازادی و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه، له ژیانی ڕۆژانه و پێوەندییەکانماندا تازه بكه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه رای گه‌یاند، جه‌ژنی قوربان به گه‌رمی له هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی كوردستان و ته‌واوی موسڵمانان له عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنی خێر و كامه‌رانی بێت و بۆ هه‌موو لایه‌ك ئارامی و ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، هیوای سه‌لامه‌تی و پشوویه‌كی خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
"له‌م بۆنه‌یه‌دا با چه‌مك و ماناكانی جه‌ژن له گه‌ردنئازادی و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه، له ژیانی ڕۆژانه و پێوه‌ندییه‌كانماندا تازه بكه‌ینه‌وه و لاپه‌ڕه‌ی نوێ له ڕێز و خۆشه‌ویستی و نیازپاكی و گیانی هاریكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ینه‌وه". سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، یه‌زدانی مه‌زن وڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت. جه‌ژنی هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشی.