سەرچاوە هەواڵییەكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی پێنج پلەی رێختەر شاری كاشمیری لە پارێزگای خوراسانی هەژاندووە.
ئەمڕۆ سێشەم 18ی حوزەیرانی 2024، ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە كە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی پێنج پلەی رێختەر لە باكوری رۆژهەڵاتی ئێران رووی داوە و بەهۆی بوومەلەرزەكەیشەوە چەند ئۆتۆمبێلێك زیانیان پێ گەیشتووە و هیچ زیانێكی گیانیش لە بوومەلەرزەكەدا تۆمار نەكراوە.
شاری كاشمیر لە ئێران دەكەوێتە نزیك رووباری "سیش تاراز" لە بەشی رۆژئاوای پارێزگاكە و 217 كیلۆمەتر لە پارێزگای مەشهەدەوە دوورە و ژمارەی دانیشتووانیشی بەپێی دواین ئاماری پلاندانان 150 هەزار كەسە.