قۆڵبڕێكی تر پەیدا بوو: 20 ملیار دیناری بەناوی مامەڵەکردن لە خەڵكی بردووە

:: PM:06:39:20/06/2024 ‌

سەرچاوە تەناهییەكانی شاری مووسڵ ئاشكرایان كرد، پزیشێك لەو شارە، بەهۆی فێڵكردنەوە لە خەڵك گوایە مامەڵە و بازرگانى بە پارەكەیانەوە دەكات، قۆڵی بڕیون و هەڵاتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم، 20ی حوزەیران، سەرچایەكی تەناهیی شاری مووسڵ ڕای گەیاند كە پزیشێك بەناوی بازرگانیكردنەوە، زیاتر لە 20 ملیار دیناری لە خەڵكی وەرگرتووە بەو ناوەی زوو پارەكەیان قازانجی بێسنوور دەكات، بەڵام پاش ماوەیەك كەسەكە دیار نامێنێت و ئێستە بۆی دەگەڕێن.

ئەم دیاردەیە تا ئێستە لە چەندان شوێنی تریش دروست بووە و لە كوردستانیش كەسێك بەناوی سلێمان هەڵشۆیی، بە تۆمەتێكی لەو جۆرە گیرا.

قۆڵبڕاوەكانی مووسڵ داوا لە دەزگە تەناهییەكان دەكەن زوو كەسەكە بگرێت و دەشیانەوێت حكوومەت بە شێوەیەك قەرەبوویان بكاتەوە.



وشە - عەبدوڵا عومەر