زانایانی فەلەكناسی سەر بە ئەكادیمیای زانستی ڕووسی هۆشداریی چڕبوونەوەیەكی نوێی چالاكی خۆر دەدەن بە ژمارەی 3713 نزیكە لە ناوچەی گەوەری 3712 ئەمەش دەبێتە هۆی شەپۆلێكی زۆر توندی گەرما.
ئەمڕۆ هەینی، 21ی حوزەیران، باسیان لەوە كردووە كە لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا، نزیكبوونەوەی ئەو شەپۆلە گەیشتووەتە ڕادەیەك كە ئەگەر زیاتر بێتە پێشەوە، پلەی گەرمە لە هەندێك شوێنی گۆی زەوی دەگەیەنێتە 80 پلەی سلیزی.
پێشتر لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، بەهێزترین شەپۆلی موگناتیسی ڕووی لە زەوی كرد كە لە ساڵی 2005ـەوە شەپۆلی لەو جۆرە ڕووی نەدابوو، هەر ئەو كاتە زانایان پێشبینیی هاوینێكی گەرمیان كردبوو.
شەپۆلەكانی خۆر بەسەر پێنج شێوە پۆلێن دەكرێن كە پشتی بە تیشكی سینی بەستووە كە بریتین لە A وB وC وM وX و نزمترین پلەیان بریتییە لە A0.0.