هونه‌رمه‌ند هه‌رێم محه‌مه‌د خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌ته و چه‌ند به‌رهه‌مێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" دووپات ده‌كاته‌وه كه لایڤ موزیك كارێكی باشه، به‌ڵام ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و كاره بۆ بژێویی ژیانی بكات.
له لایڤ موزیكه‌كان زۆر ده‌تبینین، ئایا بۆ هه‌موو شوێنێك لایڤ موزیك ده‌كه‌یت؟
بۆ هه‌موو شوێنێك لایڤ موزیك ناكه‌م، راسته زۆر داوام لێ ده‌كرێت بۆ لایڤ موزیك من به كارێكی خراپی نازانم، چونكه له نزیكه‌وه ده‌توانیت جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت ببینیت و گۆرانی‌یان پێشكه‌ش بكه‌یت، هه‌روه‌ها ته‌نیا بۆ ئه‌و شوێنانه لایڤ موزیك ده‌كه‌م كه شوێنێكی جوان و كه‌سانی جوان دێن بۆ ئه‌و شوێنه.
له لایڤ موزیكه‌كان داوای گۆرانییه تایبه‌تییه‌كانی خۆت لێ ده‌كه‌ن؟
له لایڤه‌كان زۆر داوای گۆرانییه‌كانی خۆم لێ ده‌كه‌ن بۆ نموونه گۆرانیی "پیربوومه"، "ئازار ئازار ته‌بیب"، ئه‌و گۆرانییانه‌م بووه‌ته خواستی زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م، بۆیه له لایڤه‌كانم ئه‌و گۆرانییانه ده‌ڵێمه‌وه، هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانم خۆش ده‌وێت و به‌شێكی ژیانی منن، چونكه ره‌نج و ماندووبوونێكی زۆرم له‌گه‌ڵ چه‌شتوون.
لایڤ موزیك بۆچی ده‌كه‌ی؟
لایڤ موزیك به خراپ نازانم و كارێكی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایڤ موزیكیش نه‌كه‌م ده‌توانم بژیم، چونكه خۆم كه‌سێكی ده‌ستڕه‌نگینم و جگه له كاری هونه‌ریی گۆرانیگوتن، چه‌ند كارێكی تر شاره‌زایم لێیان هه‌یه، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی كاری هونه‌ری بكه‌م، كاری راگه‌یاندنم ده‌كرد.
چۆن بوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ته‌نیا ئیدریست گوته‌وه؟
هونه‌رمه‌ند ته‌نیا ئیدریس هونه‌رمه‌ندێكی جوانی شاری هه‌ولێره و ده‌توانم بڵێم كاری زۆر جوانی پێشكه‌ش كردووه، منیش به پێویستم زانی یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده جوانه بڵێمه‌وه، به خۆشحاڵییه‌وه توانیم كه دواتر بووه جێی ده‌ستخۆشی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ته‌نیا ئیدریسه‌وه.
له هونه‌ر چ ئامانجێكت هه‌یه و خه‌ونت چییه؟
هونه‌ر زۆر گه‌وره‌یه، بۆیه ده‌بێت خه‌ون و حه‌زی گه‌وره‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته ئاستێكی باشی هونه‌ر، له هه‌ر بوارێك كار بكه‌یت خه‌ونێكی گه‌وره و حه‌زێكی جوان و تایبه‌تت نه‌بێت بۆ كاره‌كه، ئه‌وا نا‌توانیت سه‌ركه‌وتوو بیت، منیش خه‌ونم ئه‌وه‌یه له داهاتوودا بتوانم له رێی هونه‌ره‌كه‌مه‌وه به‌رهه‌مه‌كانم به هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاشنا بكه‌م، بتوانم هونه‌ری كوردی به وڵاتانی دراوسێ بناسێنم. ده‌مه‌وێت دوای چه‌ندان ساڵ به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێم هه‌ر به زیندوویی بمێنێته‌وه.
بۆچی ئێسته له راگه‌یاندن ناتبینین؟
من وه‌ك ته‌كنیك كارم ده‌كرد و ئێسته دوور كه‌وتوومه‌ته‌وه، به هونه‌ره‌كه‌م سه‌رقاڵم و ده‌مه‌وێت ئه‌و كاته‌ی هه‌مه له هونه‌ره‌كه‌م ته‌رخان بكه‌م، زیاتر گرنگی به‌یه‌ك بوار بده‌م و ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌مه بگه‌یه‌نمه خه‌ڵك.
له‌و باوه‌ڕه‌دایت رۆژێك له رۆژان له هونه‌ر دوور بكه‌ویته‌وه؟
نه‌خێر هیچ كات بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه له هونه‌ر داببڕێم، چونكه تازه ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند هونه‌ر له‌گه‌ڵ خوێنمان تێكه‌ڵ بووه، هێشتا ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌مه له هونه‌ر نه‌مگه‌یاندووه، بۆیه جارێ زووه بۆ ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق