فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، 164 هه‌زار به‌رمیل بووه له هه‌ر رۆژێكدا و به‌راورد به هه‌فته‌یه‌ك پێشتر دابه‌زیوه.
ئه‌مه‌ریكا رۆژانه شه‌ش ملیۆن و 28 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌شت وڵاتی دنیاوه هاورده كردووه، عێراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
به‌پێی ئاماره‌كه، عێراق رۆژانه 164 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ ئه‌مه‌ریكا ناردووه، له كاتێكدا قه‌باره‌كه له هه‌فته‌یه‌ك پێشتر بریتی بووه له 228 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
به‌گوته‌ی فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، زۆرترین نه‌وتیان له كه‌نه‌داوه هاورده كردووه كه بریتییه له چوار ملیۆن و 137 هه‌زار به‌رمیل.
مه‌كسیك به 563 هه‌زار به‌رمیل له ریزبه‌ندیی دووه‌م وڵات‌دا دێت
مه‌كسیك به 563 هه‌زار به‌رمیل له ریزبه‌ندیی دووه‌م وڵات‌دا دێت و سعوودیه به 372 هه‌زار به‌رمیل له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت.
كۆڵۆمبیا به 306 هه‌زار به‌رمیل له ریزبه‌ندیی چواره‌م وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕازیل به 201 هه‌زار به‌رمیل له ریزبه‌ندیی پێنجه‌م وڵات‌دا دێت. ئیكوادۆر به 199 هه‌زار به‌رمیل له ریزبه‌ندیی شه‌شه‌م و پاشان عێراق له ریزبه‌ندیی حه‌وته‌م وڵات هه‌ڵكه‌وتووه، نایجیریا به 86 هه‌زار به‌رمیل به هه‌شته‌م وڵات دێت كه نه‌وت بۆ ئه‌مه‌ریكا دابین ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ریكا هیچ بڕه نه‌وتێكی له رووسیا و لیبیا هاورده نه‌كردووه.
ئه‌مه‌ریكا به گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌كاربه‌ری نه‌وت داده‌نرێت و رۆژانه پێویستی به 19 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته 19.7% له‌و نه‌وته‌ی دنیا به‌رهه‌می ده‌هێنێت.