له ویلایه‌تی فلۆریدا شتێكی ره‌ق له ئاسمانه‌وه كه‌وته سه‌ربانی ماڵێك و سه‌ربانه‌كه‌ی كون كرد، به‌ڵام هیچ زیانێكی به خێزانه‌كه نه‌گه‌یاند، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و شته‌ی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه هی پڕۆژه‌كانی ناسا له بۆشایی ئاسان بووه، بۆیه خێزانه‌كه سكاڵایان له دژی تۆمار كرد.
كۆمپانیای یاسایی كرنۆفیل سامنه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن ئالیخاندرۆ ئوترو له دژی ناسا تۆمار كراوه و گوایه له وێستگه‌یه‌كی بۆشایی ئاسمان، پستنێك فڕێ دراوه‌ته خواره‌وه كه كۆمپانیاكه حیسابی زبڵی بۆ كردووه، له هه‌شتی ئاداری 2024 له كاتێكدا به‌ر ماڵی خێزانه‌كه كه‌وتووه كه كوڕه‌كه‌یان له ماڵ بووه.
وا دیاره به‌شێك له‌و پستنه له‌ناو نه‌چووه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی.
به‌گوێره‌ی یۆرۆنیوز، به‌شێك له‌و پاشماوانه‌ی له وێستگه‌كانی بۆشایی ئاسمان له كار ده‌خرێن، فڕێ ده‌درێنه خواره‌وه و دوای به‌ركه‌وتنیان به ئه‌تمۆسفێری زه‌وی له‌ناو ده‌چن، به‌ڵام وا دیاره به‌شێك له‌و پستنه له‌ناو نه‌چووه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی.
خێزانه‌كه پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌نێكی ئاسمانی، بۆیه ناسا ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كات و ماڵه‌كه ده‌پشكنێت و پستنه‌كه له ماڵه‌كه‌دا ده‌دۆزێته‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه بۆی ده‌ركه‌وتووه هه‌مان پستنه كه له پڕۆژه‌یه‌كی خۆیان جیا كراوه‌ته‌وه.
خێزانه‌كه داوایان له ناسا كردووه قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر خانووه‌كه‌یان كه‌وتووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ترسه‌ی بۆ خێزانه‌كه‌یان دروست بووه.