هێزی كۆماندۆ، زه‌وییه‌كی گه‌وره له نێوان سلێمانی بۆ سه‌یدسادق داگیر ده‌كه‌ن و بۆ هێزه‌كه‌ی خۆیان ته‌لبه‌ندی ده‌كه‌ن.
چیرۆكی داگیركردنی ئه‌و زه‌وییه دوابه‌دوای ئه‌وه هات، كه ساڵی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی كۆماندۆ، به شۆفڵه‌وه چوونه سه‌رزه‌وییه‌كه و زه‌وییه‌كه‌یان تێكدا، ئه‌وكاته بیانووی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه به‌رده‌وام ئۆتۆمبێلی لێ ده‌وه‌ستێت و خه‌ڵك ماده‌ی كحوولی تێدا ده‌خواته‌وه.
دوای تێكدانی زه‌وییه‌كه، له‌سه‌ر شه‌قامی گشتیی سه‌یدساق ئاگه‌دارییه‌كه‌یان هه‌ڵواسی كه ئه‌و شوێنه ده‌بێته مزگه‌وت، به‌ڵام دوای زیاتر له ساڵێك نه مزگه‌وت دروست كرا و نه هیچ شتێك، به‌ڵكو زه‌وییه‌كه ته‌لبه‌ند كراوه و كراوه‌ته موڵكی هێزه‌كانی كۆماندۆ.
به‌گوێره‌ی به دواداچوونه‌كانی "وشه" ئێسته باره‌گایه‌كی گه‌وره‌ی كۆماندۆ هێنراوه‌ته سه‌ر زه‌وییه‌كه، هیچ شوێنێك بۆ مزگه‌وت نه‌هێڵراوه‌ته‌وه كه پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا.
داگیركردنی زه‌وی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه یه‌كه‌مجار نییه، به‌ڵكو له ماوه‌ی رابردوودا سه‌تان دۆنم زه‌ویی تریان له سنووری سلێمانی داگیر كردووه، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره كه به‌ناوی دروستكردنی مزگه‌وته‌وه زه‌وی داگیر ده‌كه‌ن.