زۆر له ڕاپۆرته پزیشكییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژنان پێویسته ئاسنی زیاتر له خۆراكه‌كانیاندا به‌ده‌ست بێنن، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه كه جه‌سته‌یان رێژه‌یه‌كی زیاتر له ماده خۆراكییه‌كان هه‌ڵده‌مژێ.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی
لیڤینگ ستڕۆنگ، بڕی ئاسنی پێویستی جه‌سته به‌نده به ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زه‌وه، له كاتێكدا ژنان پێویستیان به 18 میلیگرام ئاسن هه‌یه، له كاتێكدا پیاوان ته‌نیا پێویستیان به هه‌شت میلیگرام ئاسن هه‌یه.
ئه‌م جیاوازییه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ده‌ستدانی خوێن له كاتی سوڕی مانگانه‌دا، پێویستیی ئافره‌تان به ئاسن زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌كاندا هاتووه، له كاتی دووگیانی ئافره‌ت له ڕۆژێكدا پێویستی به 27 میلیگرام ئاسن هه‌یه.
سه‌وزه و میوه و شه‌ربه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتامین سی پێویسته، له‌گه‌ڵ ته‌واوكه‌ری ڤیتامینه‌كان، بۆ باشتركردنی توانای جه‌سته بۆ هه‌ڵمژینی ئاسن.
ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئاسن، بریتین له گۆشتی مانگا، په‌له‌وه‌ر، جگه‌ری گۆشتی مانگا، هێلكه، دانه‌وێڵه، فاسۆڵیا، سپێناخ، برۆكلی، په‌تاته، قارچك و شوكوڵاته‌ی تۆخ.