فه‌رمانده‌كانی سه‌ربازیی یه‌كێتی /نزیك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ/ سه‌ردانی شاڵاو كۆسره‌تیان كرد، ئه‌وه‌یش دوابه‌دوای ئه‌وه دێت كه به‌هۆی كێشه‌ی كوێخا دێرین كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان ناوبراو و بافڵ تاڵه‌بانی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی حوزه‌یران، هه‌ریه‌كه لە لیوا ئه‌یوب یوسف ناسراو به "ئه‌یوبه گڕه"، لیوا سه‌روان سه‌ڵاح جێگری فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری لیوای سێ و حه‌وتی تایبه‌ت، عه‌مید محه‌مه‌د چاوشین فه‌رمانده‌ی لیوای سێی تایبه‌ت، عه‌مید ڕه‌نجه خڕواتانی و به‌شێكی زۆر له فه‌رمانده‌ی فه‌وج و سریه‌كان و جێگرانیان و ئه‌فسه‌ران، سه‌ردانی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵیان كردووه.
سه‌ردانه‌كه به پێشنیاری لیوا ئه‌یوب یوسف بووه كه باڵاترین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سووڵه و ئێسته كار بۆ شاڵاو كۆسره‌ت ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جگه له‌وه‌ی دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته پێگه‌ی سه‌ربازی باڵی كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌ناو یه‌كێتی به‌هێز بكرێ. ئه‌وه‌یش بیر خراوه‌ته‌وه كه تا ئێسته ته‌نیا كه‌سه سه‌ربازییه‌كانی نزیك له‌و باڵه كراونه‌ته قوربانی، کە دیارترینیان كوێخا دێرین بوو و ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه ته‌قێنرایه‌وه.
دوای كێشه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌سه‌ر كه‌یسی كوێخا دێرین، یه‌كه‌مجاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وا فراوان به فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی نزیك له ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بكرێ، بۆیه پێده‌چێ گرژییه‌كان باڵی كێشابێت بۆ خۆتووندكردنه‌وه‌ی زیاتر.
له دوای ئه‌و كێشه‌یشه‌وه تا ئێسته بافڵ و شاڵاو كۆسره‌ت له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی پێكه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتوون، ئه‌وه‌یش سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه له كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی.