بۆچی لە گەشتە ئاسمانییەكان هەست بە ئاوسان و ئازاری گەدە دەكەین؟

:: PM:08:14:23/06/2024 ‌

هەندێك كەس لەكاتی گەشت بە فڕۆكە و ئۆتۆمبێلیش، هەست بە تێكچوونی دۆخی تەندروستییان دەكەن، لە سەرسووڕان و هیڵنج و رشانەوە و ئارەقەكردن و ئازاری گەدە و هیتریش، لەوانە لەناو فڕۆكە كەسانێك هەست بە ئاوسانی سك و ئازاری گەدە دەكەن، راپۆرتێك هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

كەسانێك لەكاتی گەشت بە فڕۆكە تووشی ئازاری گەدە و ئاوسانی سك و قەبزی دەبن، د. میگان رووسی، پرۆفیسۆر و پسپۆڕ لە بواری پزیشكیی گەدە و خۆراك دەڵێت، لە گەشتە ئاسمانییە دوورەكان تووشی نیشانەی هاوشێوەی قۆلۆنی دەمارگیری بوومە، لەوكاتەی ئەو نەخۆشییەم نییە، هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەسەر زەوی ئەو غازەی میكڕۆبەكانی ریخۆڵە بەرهەمی دێنن بوارێكی باشیان بۆ جووڵانەوە هەیە، بەڵام لە ئاسمان پەستانی هەوا دەگۆڕێ و وا دەكات غازەكان زیاتر بكشێن، ئەوەش وا دەكات ئەو كەسە هەست بە ئاوسان و با و ئازاری سكی بكات.   

بۆ چارەسەركردنی ئەو حاڵەتە و كەمكردنەوەی پەستانەكە، ئەو پسپۆڕە دەڵێت، ئەوانە دەتوانن خۆراكی دەوڵەمەند بە فوودماپ كەمتر بخۆن، وەك فاسۆڵیا و پیاز و سیر و ئەڤۆگادۆ و قارچك، لە 24 تا 48 سعات پێش گەشتەكەیان، دەتوانن دوای تەواوبوونی گەشتەكە بیانخۆن، چونكە بۆ میكرۆبی ناو ریخۆڵە باشە.

وەك ئەو پسپۆڕە ئاماژە دەكات بۆ خۆلادان لەو حاڵەتە لەكاتی گەشتە ئاسمانییە درێژخایەنەكان، دەتوانن لە بری ئەڤۆگادۆ رۆنی زیتوون بەكاربێنن، لەبری قارچك باینجان بخۆن و لەبری فاسۆلیا و نۆك وەك سەرچاوەی پرۆتین هێلكە بخۆن، جیا لە خواردنی بیبەری شیرین و میوە و سەوزە ە تەواوكاری مەگنسیۆم.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل