له تاجیكستان كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی مسوڵمانن، حیجاب و باڵاپۆشی قه‌ده‌غه‌یه و ئیمامعه‌لی رهحمانۆف سه‌رۆك كۆماری تاجیكستان، له ساڵی 1997ه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه تا رێ له زاڵبوونی كولتووری بێگانه به‌سه‌ر كولتووری ره‌سه‌نی وڵاته‌كه‌یدا بگرێت، هه‌فته‌ی رابردووش له په‌رله‌مان به یاسا دژی حیجاب و باڵاپۆشی رێكاری توندتر گیرایه‌به‌ر.
له نوێترین هه‌نگاوی په‌رله‌مانی تاجیكستان، پڕۆژه‌یاسایه‌ك په‌سند كراوه كه به‌شداری له رێوڕه‌سمی جه‌ژنه‌كانی قوربان و ره‌مه‌زانی له منداڵان قه‌ده‌غه كردووه، هاوكات وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی حیجاب و باڵاپۆشی، هاورده‌كردنی جلوبه‌رگی تایبه‌ت به حیجاب و بانگه‌شه‌كردن بۆ باڵاپۆشی و جلوبه‌رگی نامۆ به كولتووری تاجیكستانی قه‌ده‌غه كردووه.
ئیسلامیی توندئاژۆ وه‌ك هه‌ڕه‌شه
به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه كه هه‌فته‌ی رابردوو به زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌ڕێنرا، به وردی باس له ستایلی ئه‌و حیجاب و باڵاپۆشییه ده‌كات كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه ئاسیای ناوه‌ڕاست، وه‌ك هێمای ره‌وتێكی ئیسلامیی توندئاژۆ ناوی هێنراوه.
هه‌ر به‌پێی یاساكه، ئه‌و ژنانه‌ی رێز له‌و یاسایه نه‌گرن و جێبه‌جێی نه‌كه‌ن، 700 یۆرۆ سزا ده‌درێن و به‌رپرسانی حكوومه‌ت و كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كانیش ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه پێشێل بكه‌ن، ئه‌وا سزاكه‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی پێنج هه‌زار یۆرۆ.
په‌رله‌مانی تاجیكستان له كاتێكدا ئه‌و یاسایه‌ی په‌سند كردووه كه 96% له دانیشتووانی تاجیكستان مسوڵمانن. پێویسته بگوترێ ژماره‌ی دانیشتووانی تاجیكستان ده‌گاته 10 ملیۆن كه‌س.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی تاجیكستان
ئیمامعه‌لی رهحمانۆف بۆ كۆتاهێنان به جه‌نگی ناوخۆیی له ساڵی 1997، هه‌ندێك ده‌سه‌ڵات و مافی به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی تاجیكستان دا و به‌رگریی له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیخوازانه كرد.
رێككه‌وتنی ئاشتی به ناوبژیوانیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرا
رێككه‌وتنی ئاشتی به ناوبژیوانیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرا و پارته ئیسلامییه‌كه 30%ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو، نوێنه‌رانی پارته‌كه‌ش له په‌رله‌مانی تاجیكستان به نوێنه‌ره مسوڵمانه‌كان ناسرابوون.
هه‌رچه‌نده ئه‌و پارته ئیسلامییه به تێپه‌ڕبوونی كات، رووی له سیكۆلاری كرد و پاشه‌كشه‌ی له به‌ها ئیسلامییه‌كانی كرد، به‌ڵام ئیمامعه‌لی رهحمانۆف كۆتایی به رۆڵی ده‌سه‌ڵاتی پارته‌كه هێنا و له ساڵی 2015 به هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تای تۆمه‌تبار كرد.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، سیاسه‌ته‌كانی ئیمامعه‌لی رهحمانۆف ئه‌وه‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێ له‌و هێما ئیسلامییانه بگرێت كه بۆنی توندڕه‌وییان لێ دێت، ده‌خوازن ده‌ست به‌سه‌ر كولتووری ره‌سه‌نی وڵاته‌كه‌دا بگرن، هه‌رچه‌نده هیچ یاسایه‌ك بۆ هێشتنه‌وه یان لابردنی ریش نییه، به‌ڵام له ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردوودا هه‌زاران پیاو كه ریشی درێژیان دانابوو، به پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی خۆیان ناچار كراون ریشیان بتاشن.
تا ته‌مه‌نت نه‌گاته 18 ساڵ بۆت نییه بچیته مزگه‌وت
یاسایه‌كی تر له تاجیكستان له ساڵی 2011ه‌وه په‌سند كراوه و كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌ویش چوونی كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ بۆ مزگه‌وتی قه‌ده‌غه كردووه، هاوكات هه‌ر به‌پێی یاساكه ئه‌و خێزانانه‌ی به مه‌به‌ستی خوێندنی ئاینی منداڵه‌كانیان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وا سزا ده‌درێن.
ساڵی 2017 كۆمیته‌ی كاروباری ئاینیی تاجیكستان رای گه‌یاند، ته‌نیا له‌و ساڵه‌دا هه‌زار و 938 مزگه‌وت داخراون و به‌گوته‌ی ئه‌و دامه‌زراوه ئاینییه، مزگه‌وته‌كان بۆ كافتریا یان بنكه‌ی ته‌ندروستی گۆڕاون.
په‌سندكردنی یاسایه‌كی نوێ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی تاجیكستان، له ژێر كاریگه‌ریی هێرشێكی تیرۆریستی په‌سند كرا. له ئاداری ئه‌مساڵدا به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر كۆنسێرتێك كه دواتر داعش به‌رپرسیارێتیی له ئه‌ستۆ گرت، ده‌یان كه‌س كوژران، ئه‌وانه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌یان كردبوو هاووڵاتیی تاجیكستان بوون.
باڵاپۆشی و حیجاب له وڵاتانی تر
له وڵاتانی ئه‌وروپا له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی یان ئازادبوونی باڵاپۆشی، به‌رده‌وام مشت‌ومڕ ده‌كرێت، پارتی راستڕه‌وی توندئاژۆی ''بۆ ئازادی''ی هۆڵه‌ندا، ده‌مێكه باڵاپۆشی قه‌ده‌غه كردووه و كردوویه‌تی به به‌رنامه‌ی كاری خۆی.
فڕه‌نسا له ساڵی 2004 یاسایه‌كی تێپه‌ڕاند كه به‌گوێره‌ی یاساكه، سوودوه‌رگرتن له هێما ئیسلامییه‌كان و ئه‌و جۆره جلوبه‌رگانه‌ی كه ده‌ریده‌خه‌ن سه‌ربه چ ئاین و مهزهوێكن، له قوتابخانه‌كان قه‌ده‌غه كردووه.
له نه‌مسا یاسایه‌كی هاوشێوه له ساڵی 2017 په‌سند كرا كه حیجابی بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵ له قوتابخانه‌كان قه‌ده‌غه كردووه، ئه‌گه‌ر دایك و باوكه‌كان پێشێلی ئه‌و یاسایه بكه‌ن، ئه‌وا به بڕی 440 یۆرۆ سزا ده‌درێن.
حیجابی بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵ له قوتابخانه‌كان قه‌ده‌غه كردووه
له ساڵی 2009ه‌وه ئیتاڵیا رێ نادات ژنان له مه‌له‌وانگه و كهناردهریاكان به جلوبه‌رگ و هێمای ئیسلامی مه‌له بكه‌ن. جگه له‌م وڵاتانه هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، نه‌رویج، بولگاریا پۆشینی په‌چه له قوتابخانه‌كان و دامه‌زراوه حكوومییه‌كانیان قه‌ده‌غه كردووه.
چه‌ندان وڵاتی زۆرینه مسوڵمانی وه‌ك تونس، كۆسۆڤۆ، ئازه‌ربایجان، كازاخستان، قێرغیزستان، پۆشینی په‌چه و باڵاپۆشییان له قوتابخانه حكوومییه‌كان و زانكۆكان و دامه‌زراوه حكوومییه‌كان قه‌ده‌غه كردووه.