ئه‌گه‌ر تا ئێسته زانیاریی ئه‌وه‌تان نه‌بووه كه كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان نییه، ئه‌وه به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی ده‌ركه‌وتووه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌توانن گۆڕانكاری بكه‌ن له هۆڕمۆنه‌كاندا.
گه‌رمای زۆر ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سوڕی مانگانه هه‌بێت به چه‌ندان شێوه، گۆڕانكاری له پله‌ی گه‌رما و بارودۆخی كه‌شوهه‌وای تونددا ده‌بێته هۆی گوشار له‌سه‌ر جه‌سته و ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له سیستمی هۆرمۆنه‌كان و ئه‌ركه‌كانی تری جه‌سته‌دا.
گه‌رمای زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سوڕی مانگانه ده‌بێت، گه‌رمایه‌كی زۆر ده‌توانێت ببێته هۆی هه‌ڵاوسانی هۆرمۆنه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به ماندوویه‌تی و ناڕه‌حه‌تی له ئه‌نجامی له‌ده‌ستدانی خوێن، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه به‌هۆی گه‌رمییه‌كی زۆره‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توندی خوێنبه‌ربوون و گرژبوون هه‌بێت له ژناندا، هه‌ندێك جار ده‌توانێت خوێنبه‌ربوونه‌كه زۆر كه‌متره و ئازاره‌كه توند بێت یان به پێچه‌وانه‌وه.
شه‌پۆلی گه‌رما ده‌توانێت هه‌ڵاوسانی هۆرمۆنه‌كان توندتر بكات، ئه‌مه‌ش له به‌رانبه‌ردا كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێستت ده‌بێت و ده‌بێته هۆی دروستبوونی زیپكه. ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا زۆر گه‌رم یان شێ‌دار بێت، ئه‌وه ڕه‌نگه خراپتر بێت و ببێته هۆی هه‌وكردنی به‌كتریا.