ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه"، تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به كاری گومرگی و ئاڵوگۆڕی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یش ئاشكرا ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان له ئاستی بالاَ كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو خاڵه گومرگییه ده‌كات كه عێراق به نیازه له هه‌رێمی كوردستان دایبنێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دانانی دوو خاڵی گومرگی له هه‌رێم داوه زانیاریی چی هه‌یه له‌و باره‌وه؟
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ دانانی دوو خاڵی گومرگی له هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه، به‌لاَم تا ئێسته شتی نوێ له‌و باره‌وه نییه و كاریان له‌سه‌ر نه‌كردووه، هێشتا خاڵه گومرگییه‌كان دانه‌نراوه، ئه‌مه شتێكی باش نییه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر بێت و به‌غدا ئه‌و دوو خاڵه دابنێت، هه‌رچه‌نده مه‌به‌سته‌كه دیار نییه بۆ چییه.
كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ئه‌وه نه‌كات؟
به‌ڵێ، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی بالاَ له هه‌وڵدایه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌و دوو خاڵه بۆچیی ده‌بێت و عێراقیش بڕیاره‌كه‌ی نه‌خاته بواری جێبه‌جێكردن.
وه‌ك گومرگی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕیار و نووسراوێكتان بۆ هاتووه له باره‌ی ئه‌و دوو خاڵه گومرگییه‌وه؟
ته‌نیا بڕیارێكه و ده‌رچووه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوو بازگه داده‌نرێن، به‌لاَم نه‌خراونه‌ته جێبه‌جێكردن و حكوومه‌تی هه‌رێمیش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات، چونكه ئه‌و دوو شوێنه‌ی دانراوه بۆ ئه‌و دوو خاڵه، یه‌كێكیان سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر مووسڵه بازگه‌ی سه‌د، ئه‌و رێگه‌ی به‌ره‌و مووسڵ ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها له سنووری سلێمانی نزیك بازگه‌ی باوه مه‌حموود، روون نییه دانانی ئه‌و بازگانه بۆ چ مه‌به‌ستێكه بۆ سه‌یركردنه‌وه‌ی باره یان بۆ شتی تر.
دۆخی بازرگانی و هاورده و گومرگ چۆنه له هه‌رێم؟
ئێسته باشه دۆخه‌كه، زۆرترین بازرگان و هاورده‌ش له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله و به‌و پێیه‌ی هاوسنووره له‌گه‌ڵ توركیا و تاكه ده‌روازه‌یه به توركیاوه به‌ستراوه‌ته‌وه، جوڵه‌یه‌كی بازرگانی گه‌وره له‌و مه‌رزه‌وه ده‌كرێت، له‌وێشه‌وه له ولاَتانی تره‌وه باره‌كان به توركیاوه دێن بۆ ئه‌و مه‌رزه، ده‌روازه‌كه له هه‌موو ده‌روازه‌كانی تر قه‌ره‌باڵغتره.
چه‌ند مانگێك پێش ئێسته لیژنه‌ی چاودێری دارایی عێراق هاتنه هه‌رێم و چوونه مه‌رزه‌كان ئه‌و بابه‌ته به‌كوێ گه‌یشت؟
ئه‌وه لیژنه‌ی چاودێری دارایی هاوبه‌شن له نێوان عێراق و هه‌رێم، بۆ پێداچوونه‌وه به ژمێریایی و بابه‌تی پاره.
هیچ داهات به عێراق ده‌درێته مانگانه؟
به‌ڵێ، مانگانه له 50%ی داهاتی گومرگی ده‌درێته‌وه به عێراق، ئه‌وه تایبه‌تمه‌نده به ژمێریاریی و خه‌زێنه‌كان كه چه‌ند مانگه ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت به پێدانه‌وه له %50ی داهات به عێراق.
داهاتی سالاَنه‌ی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان چه‌نده؟
به دیاریكراوی دیار نییه كه داهات سالاَنه چه‌نده ده‌گۆڕێت و بازاڕیش جیاوازی دروست ده‌كات، به‌لاَم مانگانه داهاتی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان له ده‌وروبه‌ری 120 ملیار دیناردایه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی