ئێوارەی ئەمڕۆ لە مۆزەخانە و ئەرشیڤی پەروەردەی هەولێر، رێوڕەسمی رێزلێنان بۆ ئیسماعیل بەرزنجی رێك دەخرێت.
ئەو ڕێوڕەسمە ئێوارەی ئەمڕۆ 29ی حوزەیران، ، لە سەعات شەش لە مۆزەخانە و ئەرشیڤی پەروەردەی هەولێر، بە چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
بەڕێوەبەرایەتیی چالاكیی وێژەیی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، ڕێورەسمی ڕێزلێنان لە نووسەر و شاعیر و پەروەردەكار رێكدەخەن و تا ئێستەش چەندان رێزلێنانیان بۆ كەسایەتییەكانی كوردستان بەخشیوە.
ئیسماعیل بەرزنجی كەسایەتییەكی رۆشنبیری و ئەدەبی و پەروەردەیی هەولێرە، ماوەی چەندان ساڵە لەو بوارانەدا جێ دەستی دیارە، بەرزجی لە چەندان ساڵی ئەزموونی نووسینیدا زۆر كەم دەنووسێت و بڕوای بە كەم نووسین هەیە، لەمبارەوە دەڵێت، كاتی خۆی عەبدوڵا پەشێو ئامۆژگاری كردم و گوتی، زۆر زۆر بخوێنەوە، بەڵام كەم بنووسە، منیش بە گەنجان دەڵێم زۆر بخوێننەوە و كەم بنووسن.