سەیران عوسمان بوو بە دایك

:: AM:11:33:02/07/2024 ‌
هونەرمەند سەیران عوسمان بڵاوی كردەوە كە بەهۆی نەشتەرگەرییەوە، منداڵەكەی لە دایك بووە و ئێستە خێزانەكەیان بووەتە سێ كەس.

لە 14ی شوباتی ئەمساڵ لە بۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی، هونەرمەند سەیران عوسمان ڕای گەیاند، دووگیانە و خێزانەكەیان گەورە دەبێت و دەبن بە خێزانێكی سێ كەسی.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، سەیران عوسمان كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاو كردەوە كە تێیدا لە ژووری نەشتەرگەری دەردەكەوێت و پێشوازی لە منداڵەكەی دەكات.

سەیران لە بڵاوكراوەكەی نووسیویەتی، خۆشترین ڕۆژی ژیانم، جەرگی دایە، یاخوا بەخێر بێیت بۆ ژیانمان، خودایە هیچ كەسێك بێبەش نەكەی لەو هەستە خۆشە.

سەیران عوسمان هاوسەرگیریی لەگەڵ سەهەند كوڕی هونەرمەند عەزیز وەیسی كردووە، دواین بەرهەمی سەیران بریتی بوو لە گۆرانیی "خۆشم ئەوێی".




وشە - سۆران عەزیز