بە بەشداریی 20 ئەكتەر، شانۆگەریی "ڕۆمیۆ و جولێت" لە سلێمانی نمایش دەكرێت. پەیامی شانۆگەرییەكە دروستكردنی خۆشەویستی لای گەنجان و دووركەوتنەوەیە لە ڕق و كینە.
د. فازڵ جاف دەرهێنەری شانۆگەرییەكە بە "وشە"ی راگەیاند، لە 15ی ئەم مانگەوە لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی دەست بە نمایشكردنی شانۆگەرییەكە دەكرێت و ڕۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت.
دەرهێنەر ئاماژەی بەوەدا ئەم شانۆیە بە سپۆنسەری دامەزراوەی كەریمی عەلەكە بەرێوە دەچێت.
د. فازل جاف ناوێكی دیاری شانۆی كوردییە، جگە هونەر راهێنەرێكی نێودەوڵەتی بواری گەشەی مرۆیە، كە لەكوردستان و دەرەوەش چەندان كۆر و سمیناری لەبواری كاریزما و پێگەیاندنی لاوان و روخسار ناسی كردووە.