ئاژانسی نێودەوڵەتیی
توێژینەوەی شێرپەنجە، سەر بە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕای گەیاند، كانزای "تەلك" خراوەتە لیستی ئەو مادانەی شێرپەنجەیان پێوەیە، هەروەها مادەی "ئەكریلۆنیتریل" كە لە بەرهەمهێنانی بۆلیمەر بەكار دێت، خراوەتە لیستەكەوە.
ئەمڕۆ هەینی، پێنجی تەمووز، پسپۆڕانی ئەو توێژینەوەیە لە شاری لیۆنی فڕەنسا كۆبوونەوەیەكیان كرد و ئەم سەرەنجامەیان ڕاگەیاند.
مادەی تەلك، كە كانزایەكی سروشتییە و لە زۆر شوێنی جیهان دەردەهێنرێت، هۆكارێكی تووشبوونە بە شێرپەنجە لەلایەن مرۆڤەوە و بۆ ئەمەش بەڵگەی سەلمێنەر دۆزراوەتەوە. ئەم مادەیە لە دروستكردنی ماكیاج و كەرەستەی جوانكاری بەكار دێت و بەو هۆیەوە لەسەر مێزی توالیتی زۆربەی خانماندا هەیە.
پێشتریش لە مانگی حوزەیراندا، كۆمپانیای دەرمانی ئەمەریكی ئاشكرای كرد، كە مادەی تەلك هۆكارێكی تووشبوونە بە شێرپەنجە، بە تایبەتی شێرپەنجەی هێلكەدان لە ژناندا.
سەبارەت بە مادەی ئەكریلۆنیتریل، بە شێوەیەكی سەرەكی لە بەرهەمهێنانی بولیمەر بەكار دێت، بەڵگەی تەواو سەلماندوویەتی كە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی سییەكان و شێرپەنجەی گون لەلایەن پیاوانەوە، ئەم مادەیەش لە دروستكردنی بەرگ و فەرش و كەرەستە پلاستیكییەكاندا بەكار دێت.