وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی نامه‌ی پیرۆزبایی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌داته‌وه و رای گه‌یاندووه، "هیوادارین پێوه‌ندییه‌كانمان سه‌قامگیر بێت".
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ته‌مووز، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سعوود پزیشكیانی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران كرد و وێڕای پیرۆزبایی، داوای كردبوو كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران بكرێته زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار له‌پێناو لێكتێگه‌یشتنی زیاتر و نه‌هێشتنی كێشه‌كان.
له به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وه‌ڵامی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاندووه، سوپاسی په‌یامی پیرۆزباییتان ده‌كه‌ین، "هیوادارین پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ڕابردوو به سه‌قامگیری و به‌هێزی بمێنێته‌وه".
پێوه‌ندیی نێوان كوردستان و ئێران به‌رز و نزمی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، دواجار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و ئێسته پێوه‌ندییه‌كی سه‌قامگیر و جێگیر هه‌یە.