رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی ساڵی 2021، كه ئاراسته‌ی فه‌رمانڕه‌وایی له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گۆڕی، هێشتا كاردانه‌وه‌كانی هه‌ن، خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی به‌تینتر و تیژتر له نێوان هه‌ریه‌كه له لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌رانبه‌ر یه‌كتر راگیراوه.
هه‌شتی ته‌مووز، رووداوێك بوو كه وه‌ك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك دۆخه‌كه‌ی سه‌روبن كرده‌وه، به‌جۆرێك ئه‌و ترسه‌ی لای بافڵ تاڵه‌بانی نه‌هێشت كه پێی وابوو، لاهوور شێخ جه‌نگی كه ئه‌وكات هه‌ردووكیان هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی بوون، ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی ئیداره و پاره و میدیا و چه‌كی یه‌كێتیدا گرتووه.
ورده‌كاری
شانه نووستووه‌كانی ده‌زگای زانیاری رۆڵی باڵایان هه‌بوو، له تۆڕه‌كردنی بافڵ تاڵه‌بانی تا ئه‌و كاره بكەن، به‌جۆرێك ئه‌وكاته پۆڵاد شێخ جه‌نگی برای لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتیدا گرتبوو، له كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی 2021، هه‌موو ئه‌و راپۆرته نهێنییانه‌ی ئاراسته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كران پڕ بوون له زانیاریی سه‌رسوڕهێنه‌ر كه گوایه كوڕانی شێخ جه‌نگی به نیازی ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی كوڕانی تاڵه‌بانین.
ئه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی بوو كه بافڵ تاڵه‌بانی بڕیار بدات كه رووداوی هه‌شتی ته‌مووز روو بدات و روویشی دا.
دوای ئه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت لاهوور شێخ جه‌نگی له ئاستی میدیا و ئابووریش زۆر به‌هێزه و زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تیشی له‌گه‌ڵدایه و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، بڕیار ده‌دات به‌یه‌ك ئاست كۆنترۆڵی هه‌ردوو ده‌زگاكه و میدیا و ئابووریی لاهوور شێخ جه‌نگی بكات، ڕۆژی هه‌شتی ته‌مووز ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ گۆڕانكارییه‌كان.
بۆ هه‌شتی ته‌مووز؟
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌یتوانی رۆژێكی تر بۆ ئه‌و كرده‌یه دیاری بكات، به‌ڵام هه‌شتی ته‌مووز رۆژی پێنجشه‌م بوو، هه‌م كۆتایی هه‌فته و هه‌میش له راپۆرته نهێنییه‌كانی وای بۆ نووسرابوو، كه رۆژانی پێنجشه‌م زۆرینه‌ی ده‌زگای زانیاری و دژه‌تیرۆر له نێویاندا پۆڵاد شێخ جه‌نگی ده‌وام ناكه‌ن و ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌و كاره.
به‌شێك له راپۆرته نهێنییه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌رچوون، ئه‌وكاته هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د ته‌حسین تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری و ڕه‌نج شێخ عه‌لی لێپرسراوی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌زگای زانیاری، ئه‌و ڕۆژه له ده‌وام بوون و هه‌وڵی كوشتن‌یان درا، به‌ڵام دواتر بۆی ده‌رچوون.
چۆن رۆیشتن؟
لیوای یه‌كی تایبه‌ت و به‌شێك له هێزه‌كانی كۆماندۆ، چه‌ند لیوایه‌كی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ، به درێژایی شه‌وی هه‌شتی ته‌مووز به ڕێگای عه‌ربه‌ت دووكان ده‌گه‌نه نزیك قه‌ڵاچوالان و ڕێگای تونێلی ئه‌زمه‌ڕ به‌كار ناهێنن.
له هه‌مانكات هێزێك ده‌چێته سه‌ر كۆمپانیای "كونسوڵ" كه كۆمپانیایه‌كی نزیكی لاهوور شێخ جه‌نگی بوو/ئێسته كه‌سێكی تر سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات/.
پێشنیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژی هه‌شتی ته‌مووز، شێخ جه‌عفه‌ر ده‌گاته فه‌رمانده‌یی گشتیی پێشمه‌رگه له سلێمانی و له‌و كاته‌دا /كه هێشتا نه‌زانراوه كێ بووه/ پێوه‌ندی به لاهوور شێخ جه‌نگییه‌وه ده‌كات و هه‌واڵه‌كه‌ی ده‌داتێ، كه بافڵ تاڵه‌بانی نیازی دانانی ئه‌ژی ئه‌مین وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری /ئێسته له هه‌ولێره/ له‌گه‌ڵ وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌ك به‌رپرسی دژه‌تیرۆر ده‌داتێ.
نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ، ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه، بایكۆتی هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌ك و بڵاوكراوه‌یه‌كی لاهوور شێخ جه‌نگی بكه‌ن.
پێوه‌ندییه‌كه‌ی پۆڵاد شێخ جه‌نگی
پۆڵاد شێخ جه‌نگی لە هەمووان دره‌نگتر ئاگه‌داری رووداوه‌كان ده‌بێت، له رۆژی هه‌شتی ته‌مووز پێوه‌ندی به بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه ده‌كات و دوای سێ جار ئینجا وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه، ده‌ست ده‌كه‌ن به جنێودان و قسه‌ی تر.
هه‌مان ڕۆژ به فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رجه‌م هێزه ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی ده‌خرێنه ئامادەباشییەوە، گردی سه‌رچنار كه ماڵی لاهوور شێخ جه‌نگی لێیه ده‌ور ده‌درێن و به بازنه‌یه‌ك رێ نادرێ هیچ كه‌سێك هاتوچۆ بكات.
له دوای ئه‌م رووداوانه‌وه كێشه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور شێخ جه‌نگی زیاتر بوون، كه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه، ئه‌وكاته بافڵ تاڵه‌بانی گوتی، "ده‌ركراوه‌كان ده‌ركراون و تا سه‌د ساڵی تر ناگه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی".
له به‌رانبه‌ردا لاهوور شێخ جه‌نگی گوتی، یه‌كێتی نه به كاره‌ساتی هه‌كاری و نه به خه‌نجه‌ری ژه‌هراویی ئاڵای شۆرش نه به گه‌له‌كۆمه‌كیی نێوخۆیی نه‌ڕووخاوه.
دوای رووداوه‌كان بافڵ تاڵه‌بانی و ده‌یان ئه‌ندامی تری ئه‌و حزبه گوتیان كه له‌لایه‌ن لاهوور شێخ جه‌نگییه‌وه ژه‌هرخوارد كراون، به‌ڵام له‌وكاته‌وه نه خۆیان و نه دادگایش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووە كه بابه‌تی ژه‌هره‌كه راست بێ.
دوای ئەم رووداوەیش چەندان فەرماندەی سەربازی و دژەتیرۆر كە نزیك بوون لە لاهوور شێخ جەنگی كوژران، دیارترینیان "موراد كانیكوردەیی" و "هاوكار جاف" و چەندان كەسی تر.