به‌یانیی ئه‌مڕۆ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێز پایه‌ته‌ختی ئۆكراینای هه‌ژاند. سه‌رۆكی شاره‌وانیی كێیڤیش ده‌ڵێ، رووسیا له‌ڕێی به‌هێزترین چه‌كی خۆی كه مووشه‌كه، بۆردمانی شاره‌كه‌ی كردووه و قوربانییه‌كی زۆریش هه‌یه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ رووسیا چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی كێیڤ پایه‌ته‌ختی ئۆكراینا كرد كه باس له‌وه ده‌كرێ، هێرشه‌كه‌ی رووسیا به چه‌كێك بووه كه یه‌كه‌م جاره له‌و جه‌نگه به‌كاری دێنێت، بۆیه كاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه و قوربانییه‌كی زۆریشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئۆلكسه‌نده‌ر ڤلیكۆل سه‌رۆكی شاره‌وانیی كێیڤ له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی رووسیا رای گه‌یاندووه، ئامانجی هێرشه‌كه ناوچه‌ی كریڤی ناوه‌ندی كێیڤ بووه و بووه‌ته هۆی كوژرانی 10 كه‌س و 31 كه‌سی تریش بریندار بوون، له‌ناو برینداره‌كاندا 10 كه‌س برینه‌كه‌یان زۆر سه‌خته.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی كێیڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه هێرشه مووشه‌كییه‌كه، كۆمپانیای پیشه‌سازیی كێیڤی گرتووه‌ته‌وه كه شوێنێ له‌دایكبوونی ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینایه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێزه ئاسمانییه‌كانی ئۆكراینا رای گه‌یاند، هێزه‌كانی رووسیا چه‌ند مووشه‌كێكیان له‌و هێرشه به‌كار هێناوه، بۆ یه‌كه‌مین جاره له جه‌نگه‌كه‌ی له دژی ئۆكراینا به‌كاری دێنێت، ئه‌ویش جیا له مووشه‌كی بالیستی و كرووز، هه‌روه‌ها مووشه‌كی جۆری "كینگاڵ"ی به‌كار هێناوه كه یه‌ك له پێشكه‌وتووترین چه‌كه‌كانی رووسیایه.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.