دكتۆر ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، به‌ر له مانگی نۆی ئه‌مساڵ، داتای سه‌رجه‌م ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی راده‌ستی خوێندنی باڵا ده‌كرێ، ئه‌و به‌پێویستی زانی نمره تاكه پێوه‌ری وه‌رگرتنی قوتابییان بۆ خوێندنی باڵا نه‌بێت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بیر له رێكار و پێوه‌ری تر بكاته‌وه.
به‌گوته‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده، ساڵانه ئه‌و قوتابییانه‌ی كه له پۆلی 12 ده‌رده‌چن، لیست و داتاكان راده‌ستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌كه‌ن و زۆر به لایانه‌وه گرنگ نییه ئه‌و قوتابییه‌ی 12ی ته‌واو كردووه، له زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانیا وه‌رده‌گیرێت یان له زانكۆیه‌كی كوردستان.
ئه‌و پێی وایه ده‌بێ زانكۆكان خۆیان پێوه‌ری تایبه‌تیی خۆیان هه‌بێ بۆ وه‌رگرتنی قوتابی نه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كاتێك تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی بۆ پۆلی نۆ ده‌كه‌ن، ده‌خوازن راستییه‌كه‌ی له ئاستی زانستیی قوتابیان تێبگه‌ن و بزانن كه‌موكورتییه‌كان له كوێن و له چ وانه‌یه‌ك باش و له چ وانه‌یه‌ك خراپن، ئه‌مه پۆلی 12یش دروسته.
هه‌ر ئه‌و قوتابییه ئه‌گه‌ر له زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانیا پێشكه‌شی خوێندن بكات، ئه‌وا یه‌كسه‌ر له پزیشكی وه‌ریناگرن
وه‌زیری په‌روه‌ده ده‌ڵێت، نابێت تاكه پێوه‌ری وه‌رگرتنی قوتابی له زانكۆكان هه‌ر ئه‌وه بێت له قۆناغی 12ی ئاماده‌یی چ نمره‌یه‌كی به‌ده‌ست هێناوه، ده‌كرێ پێوه‌رێكی سه‌ره‌كی بێت، به‌ڵام نابێ تاكه پێوه‌ر بێت و له پاڵ ئه‌مه‌دا پێوه‌ری تر هه‌بن بۆ وه‌رگرتنی قوتابییان له زانكۆكان.
بۆ نموونه قوتابییه‌ك كه له كوردستان نمره‌ی 99 دێنێت، ئه‌وا یه‌كسه‌ر ده‌توانێت بچێته به‌شی پزیشكی، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و قوتابییه ئه‌گه‌ر له زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانیا پێشكه‌شی خوێندن بكات، ئه‌وا یه‌كسه‌ر له پزیشكی وه‌ریناگرن، به‌ڵكو پێوه‌ر و تاقیكردنه‌وه‌ی تریان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی قوتابیان.
وه‌زیری په‌روه‌رده پێداگریی كرد كه هه‌موو ئاماده‌سازی و هاوئاهه‌نگییه‌كیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌یه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش ئه‌و بڕوایه دروست بووه كه ده‌بێت ته‌نیا پشت به یه‌ك پێوه‌ر نه‌به‌ستن و بیر له رێكاری تر بكه‌نه‌وه.