زاناكانی بواری شوێنەوار لە توركیا رایان گەیاند، لە كاتی پشكنین و هەڵكۆڵین لە ویلایەتی ماردینی باشووری رۆژهەڵاتی توركیا، ناوچەیەكی شوێنەوارییان دۆزیوەتەوە كە مێژووەكەی بۆ 350 هەزار ساڵ بەرلە ئێستە دەگەڕێتەوە، چەندان خانووی بەردین لە خۆ دەگرێت.
پێگەی "شەفەی نیوز" كە هەواڵەكەی لە ئاژانسی "ئەنادۆڵ"ی توركیا وەرگرتووە و دوێنێ بڵاوی كردووەتەوە، ئەو شوێنە شوێنەوارییەی زاناكانی بواری شوێنەوار لە توركیا ئاشكرایان كردووە، دەكەوێتە ویلایەتی ماردینی باشووری رۆژهەڵاتی توركیا، لە كاتێكدا بووە كە زانایان خەریكی پشكنین و هەڵكۆڵین بوون لە ئەشكەوتی "ئۆلۆكۆی" لە دۆڵی گۆرسی ناوچەی "قزڵ تەپە".
ئاشكرا كراوە كە ناوچەكە شوێنەواری چەندان قەڵا و كۆشك و مزگەوت و كەنیسە و چەندان خانووی بەردینی تێدایە، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 350 هەزار بەرلە ئێستە. ئەو دۆڵە شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤەكانی ئەوكاتە بووە تا دەگاتە سەردەمی رۆمانی و بێزەنتی و سەلجووقی و عوسمانییەكان كە دروست 20 كیلۆمەتر لە ماردین دوورە.
دواتریش ئاژانسە توركییەكە ئاماژەی داوە كە پشكنین و هەڵكۆڵینەكە، بە سەرپەرشتیی مۆزەخانەی ماردین بووە.