پارێزگاری سلێمانی رای گه‌یاند، تا ئێسته زیاتر له 30 هه‌زار مامه‌ڵه‌یان پێشكه‌ش كراوه بۆ تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان و قۆناغ به قۆناغ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. به‌رپرسی به‌شی یاسایی تاپۆی سلێمانیش ده‌ڵێت، رۆژانه 100 مامه‌ڵه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی كاریان بۆ بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی ته‌مووز، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان، له ماوه‌ی رابردوودا خه‌ڵكێكی زۆر مامه‌ڵه‌یان پێشكه‌ش به به‌شی یاسایی پارێزگا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاریان بۆ بكرێت، له چوارچێوه‌ی یاسایی تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان كه له ده‌وروبه‌ری سلێمانی ئه‌و خانووانه بوونیان هه‌بووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، زیاتر له 31 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی خانووی زێده‌ڕۆ له سنووری سلێمانی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه كراوه، قۆناغ به قۆناغ له چوارچێوه‌ی مه‌رج و رێنوێنییه‌كان كاریان بۆ ده‌كه‌ن و رۆژانه لیژنه‌كان سه‌رقاڵن به‌و مامه‌ڵانه‌ی كه پێشكه‌ش كراون.
زیاتر گوتی، هه‌ر له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌ست به‌كاركردن كراوه، ئه‌وه‌ی یاساكه بیگرێته‌وه كاری بۆ ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی، به‌ڵام له‌م كاته‌دا وه‌رگرتنی مامه‌ڵه راگیراوه به‌پێی یاسا و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێ وه‌رناگیرێت.
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی په‌سند كرد، تێیدا ئه‌و خانووه زێده‌ڕۆیانه‌ی تا پێش مانگی ئاداری 2018 له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره‌ی كه‌م تاپۆ بكرێن، ئێسته‌یش ده‌ست كراوه به مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی ئه‌و خانووانه، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه یاساكه له هه‌موو هه‌رێم 100 هه‌زار خانوو بگرێته‌وه.
دیلمان له‌تیف به‌رپرسی به‌شی یاسا له تاپۆی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژانه مامه‌ڵه‌ی ئه‌و خانووانه رایی ده‌كه‌ن كه مامه‌ڵه‌یان بۆ كرا و بۆ ئه‌وه‌ی تاپۆ بكرێن له چوارچێوه‌ی تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان، رۆژانه چه‌ندان مامه‌ڵه كۆنووسیان بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، مامه‌ڵه‌كان زۆرن و هه‌ر به‌و شێوه‌یه فریا ده‌كه‌ون بۆ كاركردنیان، رۆژانه چه‌ندان مامه‌ڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیشیان بۆ بكرێت.
مامه‌ڵه‌كان زۆرن و به‌رده‌وام كاریان تێدا ده‌كرێت
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، مامه‌ڵه‌كان زۆرن و به‌رده‌وام كاریان تێدا ده‌كرێت و پرۆسه‌كه پێی ده‌چێت و ورده‌كاریی زۆری هه‌یه، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی یاساكه هه‌بێت كاركردن به‌رده‌وامه و تا ئێسته هه‌زاران مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان كراوه، هه‌زارانیشیان له به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی كاریان بۆ بكرێت.
سوهه‌یب ره‌شید هاووڵاتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ساڵی رابردوو مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی خانووه‌كه‌م پێشكه‌ش كردووه و كاری له‌سه‌ر كراوه، ئه‌و یاسایه زۆرباش بوو كه ده‌ركرا له په‌رله‌مان بۆ تاپۆكردنی ئه‌و خانووانه، هه‌نگاوه‌كه زۆر له خه‌ڵكی گرته‌وه كه ئه‌و خانووانه‌یان هه‌بوو، ئێمه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه كارمان بۆ كراوه.
جێگی باسه له سنووری سلێمانی، گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری شار، له سنووری هه‌موو شاره‌وانییه‌كان مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی خانووی زیاده‌ڕۆییان بۆ هاتووه، له ناو شاری سلێمانیش زیاتر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی 60 مه‌تری، خانووی زێده‌ڕۆیی هه‌یه و هه‌ر خانوویه‌ك له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یاساكه بیگرێته‌وه، مامه‌ڵه‌كه‌ی كاری بۆ ده‌كرێت و خانووه‌كه‌ی بۆ تاپۆ ده‌كرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی