سه‌رۆكی تۆڕی ھه‌نگه‌وانانی ھه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان ده‌گاته سه‌رووی 16 هه‌زار كه‌س رای گه‌یاند، ھه‌نگوینی كوردستان بۆ سێ وڵات ھه‌نارده ده‌كرێت و خواستی زۆریشی له‌سه‌ره، به‌ڵام گرفتی بردنی ھه‌نگیان ھه‌یه بۆ كوێستانه‌كان و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، رێگره و داواكارن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رھه‌م باش بێت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌و كێشه‌یه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات .
عارف شێروانی سه‌رۆكی تۆڕی ھه‌نگه‌وانانی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، كاتی پێگه‌یشتنی به‌رھه‌می ھه‌نگوین نزیك بووه‌ته‌وه و بڕیاره مانگی داھاتوو ده‌ست به بڕینه‌وه‌ی بكه‌ن، ئاماده‌كاریی ته‌واویش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌نگوین ھه‌نارده‌ی وڵاتانی كه‌نداو به‌تایبه‌تی سعوودیه، قه‌ته‌ر و ئیمارات بكرێت.
ساڵی رابردوو دوای بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، كۆمپانیایه‌ك ھات ھه‌نگوینی هه‌نگه‌وانانی به‌گرانتر كڕی و به ناوی كوردستان ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد خه‌ڵك ئه‌مساڵ زیاتر ڕوو له كاری ھه‌نگه‌وانی بكه‌ن و ئێسته جگه له‌و كۆمپانیایه، خه‌ڵكێكی تریش ھاتوونه‌ته پێش بۆ كڕینی ھه‌نگوین و كێبه‌ركێ دروست بووه، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی ھه‌نگه‌وانانی ھه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌نگوینیان زیاتر له بازاڕ ساغ ببێته‌وه.
به‌گوته‌ی عارف شێروان، ئێسته گرفتێكی گه‌وره ھاتووه‌ته پێش ھه‌نگه‌وانان، ئیداره‌ی سۆران رێ نادات ھه‌نگه‌وانان بچنه كوێستانه‌كان و ته‌نیا ھه‌ندێك شوێنیان دیاری كردووه ئه‌ویش به‌شیان ناكات، چونكه زۆرینه‌ی ھه‌نگه‌وانان له سنووری ھه‌ولێرن و پێویسته ساڵانه مانگی پێنج بچن بۆ كوێستانه‌كان و له‌وێ ھه‌نگوین ببڕنه‌وه، به‌ڵام به‌ھۆی نه‌چوونیان زیانی زۆریان پێ گه‌یشتووه و به‌شێكیان له‌ناو چوون، بۆیه داوا له سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ئه‌و گرفته‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌مساڵ به‌رھه‌می ھه‌نگوین زۆر كه‌م ده‌بێت.
له سنووری ھه‌ولێر چوار ھه‌زار و 200 ھه‌نگه‌وان ھه‌ن
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌نگه‌وانان خستیه روو، له سنووری ھه‌ولێر چوار ھه‌زار و 200 ھه‌نگه‌وان ھه‌ن و 250 ھه‌زار كووره ھه‌نگیش ھه‌ن، به‌گشتی له ھه‌رێمی كوردستاندا 800 ھه‌زار كووره ھه‌نگ و 16 ھه‌زار ھه‌نگه‌وانیش ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ھه‌نارده‌كردنی ھه‌نگوین له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كرد، له وڵاتان خواستی زۆر له‌سه‌ر ھه‌نگوینی كوردستان ھه‌یه، به‌ڵام ئه‌م گرفته ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت زیانی زۆریان پێ ده‌گات.
شێروانی ڕوونی كرده‌وه، دوای بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ھه‌نارده‌كردنی به‌رھه‌می ھه‌نگوین بۆ ده‌ره‌وه، خه‌ڵكێك كه ھیچ كات ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه ئێسته ڕوویان له به‌خێوكردنی ھه‌نگ كردووه، چونكه نرخی ھه‌نگوین باشه و كۆمپانیا لێره كیلۆی به 25 ھه‌زار دینار ده‌كڕێت، خۆیشی قوتووبه‌ندی ده‌كات و پاكێجینگی ده‌كات و به ناوی كوردستان ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت .
جگە لە هەنگوین لە هەرێمی کوردستانەوە پەتاتە، هەنار ئاوی تەمانە و چەندان جۆر خۆراکی تر هەناردەی بازاڕەکانی کەنداو و ئەوروپا دەکرێن و کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەر بوو بۆ کرانەوەی دەرگاکانی هەناردەی بازرگانی و سەرکەوتوو بوو لە پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی جووتیاران بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر.
هه‌ولێر\بڵندئیبراھیم