هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دابەش دەكرێت

:: PM:01:28:10/07/2024 ‌
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رای گەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وانەبێژان.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی تەمووز، عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی وانەبێژان، بە "وشە"ـی راگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕۆژی یەكشەم و دووشەم، شایستە داراییەكانی مانگی چواری 2024 مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت.

زیاتر گوتی، بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیپلۆمن، لە نێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەكرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەكرێت.

عەلی رەئووف گوتی، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان 37 هەزار مامۆستایە و كرێی مانگانەیان 15 ملیار دینارە.



وشە - رامیار جەواد