له چه‌ند رۆژی رابردوودا نرخی دینار له ژێر كاریگه‌ریی كه‌میی خستنه‌ڕووی دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراق دابه‌زیبوو، به‌ڵام له دوێنێوه به‌هۆی خستنه‌ڕووی زیاتری دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراق، به‌های دینار هه‌ڵكشاوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه نرخی دینار له دابه‌زیندا بووه و بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، گه‌یشته 151 هه‌زار دینار كه له نه‌ورۆزه‌وه ئه‌م نرخه تۆمار نه‌كرابوو. گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی به‌های دینار ئه‌وه‌بوو كه بانكی ناوه‌ندی بۆ چه‌ند رۆژێك، هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌خسته بازاڕ، به‌ڵام له دوێنێوه خستنه‌ڕوو زیادی كردووه.
به‌پێی ئاماری بانكی ناوه‌ندی، ئه‌مڕۆ بانكه‌كه سه‌رووی 273 ملیۆن دۆلاری خستووه‌ته بازاڕه‌وه و له‌و بڕه پاره‌یه‌ش 25 ملیۆن دۆلاری كاش و ئه‌وه‌ی تری حه‌واڵه بووه.
دوێنێ سێشه‌میش سه‌رووی 268 ملیۆن دۆلار خرایه بازاڕ كه 30 ملیۆن دۆلاری كاش بوو، ئه‌و هه‌وڵه‌ی بانكی ناوه‌ندی كاریگه‌ری هه‌بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار و رێگریكردن له زیاتر دابه‌زینی به‌هاكه‌ی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له سه‌رووی 150 هه‌زار دیناره‌وه بۆ نزیكه‌ی 149 هه‌زار و 250 دینار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌گه‌ر له رۆژانی داهاتووشدا پاره‌ی زیاتری دۆلار بخرێته بازاڕه‌وه، ئه‌وا نرخی دینار زیاتریش به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له رۆژانی داهاتووشدا پاره‌ی زیاتری دۆلار بخرێته بازاڕه‌وه، ئه‌وا نرخی دینار زیاتریش به‌رز ده‌بێته‌وه.
حاجی مووسا خاوه‌نی نووسینگه‌ی دراو له هه‌ولێر، به ''وشه''ی راگه‌یاند، به‌های دۆلار پێوه‌سته به خستنه‌ڕووی دۆلار له بازاڕه‌كان، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا داخوازی بۆ كڕینی دۆلار زۆر زیادی كردبوو.
ئه‌و روونی كرده‌وه له هه‌ولێر به‌تایبه‌تی هه‌ندێك خه‌ڵكی عه‌ره‌ب، له نووسینگه‌كان ده‌گه‌ڕان و دۆلاریان ده‌كڕی، له كاتێكدا قه‌باره‌یه‌كی پێویستی دۆلار له بازاڕه‌كاندا نه‌بوو و له پارێزگاكانی تری عێراقیش كه‌می كردبوو.
ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر دۆلاری زیاتر بخرێته بازاڕ، ئه‌و كێشه‌یه نایه‌ته كایه‌وه و به‌های دینار جێگیر ده‌بێت.
نرخی فەرمیی 100 دلار لە بانکی ناوەندیی عێراق 132 هەزار دینارە بەڵام بەهۆی سپیکردنەوەی پارە و چوونەدەرەوەی بڕەپ ارەیەکی زۆر لە بازاڕەکانی عێراق لە رێی نایاسایی و قاچاخ، نرخی بانکی ناوەندی و بازاڕی ئازاد هاوسەنگ نین.