وه‌ك یه‌كێك له زانسته بنه‌ڕه‌تییه‌كان، ئه‌ستێره‌ناسی ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له تێگه‌یشتن كه ئه‌م زانسته له‌مێژه بۆ مرۆڤ سه‌رسووڕهێنه‌ر بووه، به‌ڵام جیاوازی زمان و تایبه‌تمه‌ندبوونی زاراوه‌كان یه‌كێكه له ئاسته‌نگه گه‌وره‌كانی ڕێگای فێربوون و ئاڵوگۆڕی زانستی فه‌له‌كناسی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌نته‌ری بۆشایی هێما بۆ زانستی گه‌ردوونناسی فه‌رهه‌نگێكی به چوار زمان بۆ ئاسانكاری بۆ فێربوون له‌م بواره زانستییه‌دا بڵاو كرده‌وه.
فه‌رهاد ئه‌میر خۆشناو سه‌رۆكی سه‌نته‌ری بۆشایی هێما بۆ زانستی گه‌ردوونناسی، به "وشه"ی گوت، ئامانجمان له ئاماده‌كردنی ئه‌م فه‌رهه‌نگه چوار زمانییه ئه‌وه‌یه كه ئاسانكاری بۆ فێربوون و ئاڵوگۆڕی زانستی فه‌له‌كناسی بكه‌ین له نێوان كۆمه‌ڵگە جیاوازه‌كان له چه‌مك و زاراوه تایبه‌ته‌كانی فه‌له‌كناسی.
زیاتر گوتی، ئاماده‌كردن و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه ئه‌نجامی كاری تیمه‌كه‌مان بوو له كۆكردنه‌وه و پێداچوونه‌وه و وه‌رگێڕانی زاراوه‌ی تایبه‌تمه‌ند.
هیوایشی خواست، بتوانرێت ئه‌م كاره ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی به نرخ بۆ خوێندكاران و توێژه‌ران و ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ده‌كه‌ن".
دووپاتی له‌وه كرده‌وه، "فیدباكه‌كان ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن له باشتركردنی ئه‌م فه‌رهه‌نگه و یارمه‌تیده‌رمان بن له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی باشتر و له داهاتوو بتوانین بیكه‌ین به وه‌شانی چاپی و وه‌ك په‌رتووكێكی چاپكراو بۆ كوردستانیان به‌رده‌ستی بكه‌ین".