بۆچی وێڕای زۆر خواردنەوەی ئاویش هەر تینوومانە؟

:: PM:06:10:12/07/2024 ‌

تینوێتی ئەو شێوازەیە كە جەستە پێمان دەڵێت، پێویستت بە ئاوە و پێویستە بیخۆیتەوە، هەروەها شتێكی ئاساییە مرۆڤ دوای خواردنی شتی توون و تیژ هەست بە تینوێتی بكات، یان پاش وەرزش، بەڵام هەندێ كەس هەن، وێرای ئەوەی زۆیش ئاو دەخۆنەوە، بەردەوام هەست بە تینوێتی دەكەن. 

بەپێی زانیاریی پزیشكی، كۆمەڵێ هۆكار دەبنە هۆی ئەوەی كە مرۆڤ بەردەوام هەست بە تینوێتی بكات كە زۆ جار تینوێتیی زۆر بەرچاو لێڵ دەكات، هۆكارەكانیش ئەمانەن:
- خواردنە تیژەكان.
- خواردنە سوێرەكان.
- لە كاتی ئەو نەخۆشییانەی مرۆڤ تووشی سكچوون و ڕشانەوە و ئارەقكردنەوە دەكات، جەستەی مرۆڤ وشك دەكەنەوە و پێویستی بە خواردنەوەی ئاوی بەردەوامە. 
- یارییە وەرزشییە گرانەكان.
- نەخۆشیی شەكردە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا. 
- یەكێ لە نیشانەكانی دووگیانییش، بریتییە لە زۆرتینووبوون.
- هەندێ جۆری دەرمانیش مرۆڤ تووشی تینووبوونی زیان لە ڕادە دەكەن.
- كەمخوێنی لە ئەنجامی لەدەستدانی خوێنێكی زۆر.
- سووتان بە پلەیەكی بەرز.
- زۆربوونی كالیسۆم لە جەستەدا.
- نەخۆشییەكانی دڵ و گورچیلە و جگەر.
- هەوكردنەوەی خوێن.
- جگەرەكێشان.



وشە - عەبدوڵا عومەر