دانیشتوانی گۆی زەوی خەریكە دەگاتە لووتكە، زۆر پێشتر لەو چاوەڕوانییەی پسپۆڕان دەیان كرد، بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكانیش، باس لەوە دەكەن، ئیدی بەرەو شۆڕبوونەوە كەمبوون دەچێت، چونكە بەشێكی وڵاتان لەوپەڕی دۆخی خراپدان بۆ منداڵخستنەوە.
بەپێی ڕاپۆتی پێشبینیی چڕی دانیشتوانی جیهان كە دوو ساڵ جارێ نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی دەكاتەوە، پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتای ئەم سەتەیە دانیشتوانی گۆی زەوی بگاتە 10.3 ملیار مرۆڤ، لە كاتێكدا ئێستە دانیشتوانی زەوی هەشت ملیار و 200 ملیۆنە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، وردە وردە لە دوای بیست ساڵ لەو لووتكەیەی دەیگاتێ، سەت ملیۆن كەم دەكات. واتە ساڵی 2100ی زایینی، دانیشتوانی زەوی دەبێتە 10 ملیار و 200 ملیۆن و دوای ئەوەش بەردەوام ڕوو لە كەمی دەكات.
وەك لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، ڕێژەی منداڵبوون بە بەراورد بە ساڵی 1990 لەسەر ئاستی ژنانی هەموو دنیا كەمی كردووە، لە كاتێكدا ناوەندی منداڵبوون دەبێ بگاتە 2.1 منداڵ.